تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاسوودەگەری
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاسوودەیی
بێ خەفەتی
ئاسوودەیی
طمأنینة النفس
ئاسوودەیی
آسودگی
ئاسوودەیی
[[ ئاسوودە + ٢- ئی] ]
١- حاڵەتی بێ گیروگرفتی. ٢- سەر سووکی و بێ قڕە و بڕەيی. ٣- ئاڕامی و بێ شەڕ و شۆری.
ئاسوودەیی
ئاسووپەڵاس
هیچ، هیچ وەختێک، هیچ کاتێک، توو، ببڕای ببڕای
ئاسووگە(کۆ)
ئاسووێنە
(ڕۆژ.، جەبا) سۆرانی، فەقێیانە
ئاغەسووریی
هۆزێکی کوردە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئالیسوور
سەرچاوە: نالی
ئاگرەسوور
کینایەیە له گورج و گوڵیی و دەستوبرد.

پەیامت هات و پەیکت ڕۆی، خەیاڵم نارد و نەیگەییێ
ڕەسووڵم کەوتە ڕێ، گرتی، هێنای وەک ئاگرەسوورە
ئوسووڵ
[[=عا.:ئسوول]]
«نا.» ۱- داب و دەستووری کۆمەڵایەتی، ۲- شێوەی جل و بەرگ و دەبەرکردنی. ۳- «کئێر.» سەرەتاکان، مەبادیی سیاسی: ئوسوول وایە کە چوویتە لای نەخۆش شتێکی دەگەڵ دەستی خۆت بۆ بەری. شەڕواڵ و ستارخانی ئوسووڵی سلەیمانییە. ئاخر نابێ تۆزێ ئوسووڵ بزانی! تێبــ.ینی: مەعنای سێیەمی ئەم وشەیە لە فارسیڕا پەڕیوەتە ناو زمانی کوردی.
ئوسووڵی
[[عا.]]
«سـ.»، «کئێر.» ۱- کەسێکی دەربەندی ڕێک و پێکیی کاران بێ و بە پێی ڕێ و شوێنی پێویست جێبەجێیان بکا و مەبەستی ئەوە نەبێ هەرچۆنی بێ کارەکە ڕاپەڕێنێ، بەڵکوو بەو جۆرە ئەنجامیدا کە دیاری کراوە.: هەڵمەتەکاسە دەگەڵ پیاوی ئوسوولی فەرقیان زۆرە. ۲- کاری حیسابی و ڕێک و پێک: کاری ئوسوولی هەر دەچێتە سەر. ٭مەبدەئی.
ئێسترسووار
سواری ئێستری._ی: سوواری ئێستری بوون: ئێسترە شەلە بۆ کووێ دەچی؟ ئێسترە شەلە کێوە دەچی؟ گەمەیێکی منداڵانەیە،(موک) هەنگڵەشەلە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەرخەوانسوور
بریتییە لە هاتنی لافاو بە زۆری
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەرخەوانسوور
کاتی سووربوونی ئەرخەوان لە بەهاردا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەرغەوانسوور