تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چەنەسووکی
زۆربڵێیی، چەنەبازی، چنچنی، (باک) پلپلییی
بارسووک
[[بار + سووک]]
(ست.) ١- حاڵی ئینسانی بێ ئەرک، حاڵی کەسێکی کە چووە شوێنێ، خەڵکی ئەم جێیە زۆر بەخحیەوە ماندوو نەکا. ٢- (مج.) پیاوی فەقیر و نەدار. تێبــ.- بەو مانایەیە کە ئەگەر هات و ماڵی بارکرد ئەوەندەی نییە قورسایی بخاتە سەر پشتی بارەبەر.
بارسووک
(باک) بارسڤک، سڤک باری. بێ غەمی، بێ بەرپرسیاری
بارسووک کردن
(مست. مت.) ١- کەم کردنەوەی قورسایی باری وڵاغ یا هەر هۆیەکی تری گواستنەوە. ئەم سەربارە داگری و هەندێ باری گوێدرێژەکە سووک کەی باشە، دەنا لەم هەورازە سەرناکەوێ. ٢- کار لە کۆڵ کەسێ کردنەوە، تەکلیف لەسەر لابردن، ئەرک کەم کردن. ئەگەر ئەم دەفتەرەیان تۆ بینووسیتەوە بارم سووک دەکەی، خۆزگە دەڕۆیشتن و باریان سووک دەکردین.
خاسووک
مُتقلّب
خاسووک
هلپەرست.کەسێکەخۆی لەشووێنی بەترس دوور بخاتوە.
خوونسووک
(فە.): ئێسک سووک، ڕەزاسووک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
داسووک
داسووک(باک.)
داسی چکۆلەیە بۆ دروونەوەی گیا و دڕوو و ئیتر،داسقالە،داسک،داسوولکە،داسووگ،(باک.)داسۆک.
سووسووک(ههر)
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سیسووک
دەعبایەکی زەردی پچکۆلەی چنگ چنگی دەنگ زلە
سیسووک
داعبایەکی زەردی بچکۆڵەی چنگ چنگی دەنگ زلە.