تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پەڕتەوازە
آواره، ویلان
پەڕەناو(دزە)
لەکاتی جەنجەر یا گێرەدا قرشەی بەر پێیان هەڵدەدرێتەوە بۆ ئەوەی هەموو بکوترێ بەو کردەوەیە دەڵێن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پەڕەوازە
(پەڕەوازەکردن) ئاوارەکردن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پەڕەوازە
(پەڕەوازبوون) دوورکەوتنەوە و ئاوارەبوونی گیاندار
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پەڕەوازە
گیاندارێکە لە شوێن خۆی دوور کەوتبێتەوە
پەڕەوازە
پەروازە. هەڵچوون و گەوره بوونی منداڵ و مەل. بێچووە باڵندان، کە تازە وازی بە باڵیان دەکەن بۆ ئەوەی فێری فڕینێ ببن_ی پێدەڵێن. پەڕوازە. چاکتربوونەوەی بار. دەربەدەر، پەرێشان._بوون: باڵگرتن. دەربەدەربوون، دوورکەوتنەوە._کردن: دەربەدەرکردن. فڕاندن
پەیکان نێزە
چارقاپ(دزە)
بزۆز، بێتۆرە، ساختەچی، جوورە سەگێکە لە کاتی ڕاوەستانی و هەڵترووشکانیدا لای پشتەوەی زەندی دەکەوێتە سەر زەوی، زەندەشۆڕ. بۆ مرۆیانیش بۆ تووانج بەکار دەبرێت واتە وەکوو چووار پێیانە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
چاوبازە
گیایەکی دڕکاویی بەزەڵەی بەهارییە گوڵێکی سپیی دەردەکا
چاوبازە
گیایەکە دڕکدار، گیایەکی بەچەقڵە
چاوبازە(بابا)
جوورە گیایەکە دڕکاوییە سەربازەڵەی بەهارییەو دەخورێ گوڵێکی سپی دەردەکات، (هەو) کەڵبەشە
چرتەمیزە
نەخۆشی میز ڕانەگرتن، دڵوپ دڵوپی میز لێ تکان
چرتەمیزە
(ڕۆژ) دەڵەمیزە، گمیزە، چۆرتکێ. چارە: گیای بۆنخۆشکە بکوڵێنرێ و بپاڵێورێ بۆ پشوو سوواری و میز ڕانەگرتنێ زۆر سوودبەخشە