تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەعات زەنگی
طَنّانه
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاوزەنگی
دوو ئاسنە بە ڕاست و چەپی زینەوە، سوار پێی تێ دەخات
ئاوزەنگی
زەنگۆ، ڕکێف، پلەکانی ئاسنی سەر کەوتنی خوانی زین، وزنگی
ئاوزەنگی
زەنگوو، ڕکێڤ، وێزەنگی، مەنەک، دووئاسنە بە ڕاست و چەپی زینەوە سووار پێی تێدەخات
ئاوزەنگی تێتەقاندن
«مستـ. متـ.» تمـ: ئاوزەنگی لێدان.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاوزەنگی تەقێن
بریتییە لە تاودانی وڵاخ
ئاوزەنگی تەقێن
«بنتـ.» تم: ئاوزەنگی کوت.
ئاوزەنگی تەقێن
برێتییە لە ئاودانی ووڵاخ واتا کەسێکە، کە ووڵاخی ئاو دەدات
ئاوزەنگی دار
بەپێی ئەو کەسانە دەڵێن، کە پشتەکەی قۆقزبێ
ئاوزەنگی داگرتن
«مستـ. لا.»، «کنـ.» پێداگرتن لەسەر قسەی خۆ، پێ لێ دە کەوش کردن، پێ لێ دە پێسۆلێ کردن «لە کەسێ... بۆ کارێ»، ئیسرار کردن.: ئاوزەنگی داگرت تا پارەی لێ نەستاند وازی نەهێنا. ٭سم چەقاندن. تێبــ.ینی: قورسایی خستنە سەر ئاوزەنگی «داگرتنی» بۆ وەستاندنی وڵاغە، ئاشکرایە کە وڵاغ وەستا، سواریش هەر وەستاوە، بە سواری وەستان نیشانەی بەپەلە بوونە کە دەبێ مەبەستەکەی زوو جێ بە جێ بکرێ، جا بۆیە ئەم «کینایە» لە زمانیی کوردیدا پەیدا بووە.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاوزەنگی لێدان
لێخوڕینی وڵاخی بە زین
ئاوزەنگی لێدان
«مستـ. متـ.» ۱-بەکار هێنانی ئاوزەنگی بۆ خێرا لێخوڕینی وڵاغ.: کوڕە ئاوزەنگی لێدە با بڕوا. ۲- «کنـ.» خێرا ڕۆییشتن. ٭ئاوزەنگی تێ تەقاندن. ڕکێف لێدان.
ئاوزەنگی لێدان
لێخوڕینی ووڵاخی بەزین
ئاوزەنگی پێداهێنان
«مستـ. مت.» تمـ: ئاوزەنگی لێدان
ئاوزەنگی کوت
[[ئاوزەنگی+کوت «کوتان» ] ]
«بنتـ.» ۱-جۆرێک لێخوڕینی وڵاغە کە هەر خێرا خێرا ئاوزەنگی لێبدرێ بۆ ئەوەی ڕانەوەستێ. ۲- «کنـ.» خێرایی.: ئاوزەنگی کوت خۆیان گەیاندە سەنگەرەکان. ٭چوار ناڵە. ڕکێف کوت.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاوزەنگیدار
پێی هێندێ کەس کە پشتەکەی قۆقز بێ
ئوزەنگی
«نا.»، «مکـ.» تم: ۲- ئاوزەنگی.
زرووزەنگیانە
زەنگوڵزەنگوڵ
تنۆک تنۆک بۆ ئارەقە و فرمێسکی ڕوون بە کار دەبرێت