تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زەرەند
گیاهی دارویی است
زەرەند
گیایەکە بۆ دەرمانی ئاژەڵ دەبێ
زەرەند
(هەو.،بابا.)زەرەنک، کاڵەکە مارانە، گونەسە، گووی بەلە، گووژاڵک. گیایەکە بەرێکی دەدات دووایە وەکوو هێلکەی لێدێ پێی دەڵێن گونەسە چونکوو وەوی دەچێ تووێکی ڕەشی زۆری تێدایە،کۆلکێکی لە نیو گەز درێژتری هەیە.کە بەقەد دارە دەستێکی ئەستوورە ووشک دەکرێ و دەکوترێ و بە ووردی بەسەر برینی کرماوی هەر ماڵاتێکی وەرکرێ چاکی دەکاتەوە. لەسەر کۆلکەکەی زۆر چڵان دەردەکات هەر چڵەی بستێک بڵندە لە نێو قەدی چڵەکاندا گوڵێکی بۆر دەردەکا وەکوو گونە پشیلەیە تۆوەکەی بۆ بدرێ و بە ووردی بەشەکرەوە لە خورێنی بخورێ بۆ هێزی چیکڵدانە باشە بەرەکەی بە شاف هەڵگیرێ بۆ مایەسیری بەسوودە. گەڵایەکەشی بە ووشکی و ووردکراوی تێکەڵ بە خورما بکرێ چەند حەبێکی بەقەد دەنکە نیسکێکی لێ دروستکرێ بەو مەرجەی ، کە هەر شیری بخووا و سبەینەیەکی (5) حەبی لێ بخووا دوایەش چەند ئیستکانێک ئاوی گەرمی لەسەر بخوواتەوە ئاوی سارد نەخووا بۆ سەفراو زەردوویی و بیوەسیری زۆر باشە