تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قەبزی ئەلواسڵ
الواصل، قَبض الوُصُول، سَند الوُصُول
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
قەبزی پایز
ناوەڕاستی پایز
قەبزی پایز
وسطهای پاییز
قەبزی پایز
ناوەڕاستەکانی کژی پایز
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
قەزازی
هەڵبەستنی قەراغی چەفتە و مشکی بەسورمە
قەزازی کردن
قەراخی چەفتە و شەدە بەسوورمە هە ڵبەستن
قەلغان بازی
بەکارهێنان و هەڵسووڕاندنی قەڵغان زۆر بەباشی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
قەڵغانبازی
بەکارهێنان و هەڵسووڕاندنی قەڵغان زۆر بەباشی
قەیسەرخوازی
سزاریسم/قیصرگرایی
قەیسەرخوازی
ئەم زاراوە لە ناوی قەیسەر (سزار)، ئیمپراتۆری ڕۆما وەرگیراوە بۆ پێناسەکردنی جۆرێک حکوومەتی ڕەهای ملهوڕ و دیکتاتۆر کە بە کۆنترۆڵێکی توندوتۆڵی سەربازی ـــ پشتئەستوور بە ڕەشەگەل ـــ بۆ بەدیهێنانی دەسەڵاتێکی باڵادەست لە وەڵاتێک، هەوڵ دەدات. ئەم جۆرە دیکتاتۆرانە زۆرجار لە ڕێگەی کۆدەتای سەربازی یان هەرەوەزی جڤاکی، بە دەسەڵات دەگەن و بە ڕێکخستنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی و هێنانە کایەی پەرلەمانی تەشریفاتی، هەوڵ دەدەن ڕواڵەتی دیموکراسی بپارێزن و سیمایەکی دیموکرات بە خۆیان ببەخشن. قەیسەرخوازی بە دوو جۆر دابەش کراوە: کۆنەپەرست و پێشکەوتنخواز. لە جۆری یەکەمدا قەیسەرخوازی کاتێک بە کۆنەپەرست ناوبردە دەکرێت کە سەرهەڵدانەکەی، جێخۆشکەربێت بۆ سەرکەوتنی هێزە کۆنەپەرستەکان لە کۆمەڵگەدا (بۆ نموونە ناپیلئۆنی سێهەم و بیسمارک). جۆری دووهەمیش بە پێچەوانەوە هەرکات، زەمینە بۆ سەرهەڵدان و سەرکەوتنی هێزە پێشکەوتنخوازەکان خۆش بکات، قەیسەرخوازی پێشکەوتنخواز دێتە مەیدانەوە ( بۆ وێنە ژولیۆس قەیسەر و ناپیلئۆنی یەکەم).
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
لانەوازی
دەربەدەری٬ ئاوارەیی
لاوازی
لاغری
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
لاوازی
لاوازی
کزی، داڵگۆشتی
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
لوزی
[ا.ص ]
(لەوزی - lewzî)
بادامی، بەشێوەی بادام، چوارگۆشەی هاوتەریب.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
لوسکەبازی
هەتیوبازی
لوقمەقازی
نوعی شرینی
لوقمەقازی
جۆرێ شیرنییە