تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
جنگولک بازی
[ا. مص ]
(جەنگولەک بازی - cengûlek bazî)
جودایی خوازی
خواستی گرووپێکی ئەتنیکی دانیشتووی وەڵاتێک بۆ جیابوونەوە لەژێر دەسەڵاتی سیاسی دەوڵەتێک کە ئەو گرووپە ئەتنیکیە تا ئەو کاتە بەشێک بووە لەو وەڵاتە. ئەغڵەب، ئامانجی جوداییخوازەکان دامەزراندنی دەوڵەتێکی نوێیە لە وەڵاتێکی تازە بۆ نەتەوەیەکی تایبەت. سەدەی نۆزدە لە ئەورووپا و سەدەی بیستیش لە ئاسیا و ئەفریقا، بەهۆی پەرەسەندنی ناسیۆنالیزم* و تەنینەوەی وشیاری نەتەوەیی لەناو ئیمپراتۆریەکاندا بزاڤی جودایی خوازی بە زۆری پەرەی سەند و بووە هۆی هەڵوەشانەوەی ئیمپراتۆریەکان و سەرهەڵدانی نەتەوەی نوێ. گرینگترین ڕووداوی لەم چەشنە هەڵوەشانەوەی ئیمپراتۆریە گەورەکانی فەرەنسە و بەریتانیا و عوسمانی بوو کە لە ئاسیا و ئەفریقا و ئەمریکا دەسەڵاتیان بە دەستەوە بوو.
هاندەری جوداییخوازی، ڕەنگە جیابوونەوە لە وەڵاتێک بێت و موتوربەبوون بە وەڵاتێکی دیکە. جوداییخوازی، لە یاسای زۆربەی دەوڵەتەکاندا ڕەنگە لە جوملەی تاوانی سیاسی* لە قەڵەم بدرێت و هەندێ جاریش بە واتای خیانەت پێناسە دەکرێ و بەناوی دژبەریی و ناتەبایی حاکمییەتی نەتەوەیی سزای بۆ دیاری دەکرێت.
جودایی خوازی
تجزیه طلبی
جڕو جیازی
جڕو جیاز
جۆردۆزی
Diagnose
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
جیازی
ناوماڵ و کەلوپەلێکە کە لەگەڵ بووکدا بنێردرێ بۆ ماڵی زاوا
جیازی
وَردَک، وَردوک.
جیازی
خەڵاتی، باوانی، ئاوتێلانه، پێتەک. [کەلوپەلی بووک بۆ ماڵی زاوا.]
جیازی
سَعَف، جِهازی.
جیازی
جهیزیه
جیازی
ناوماڵ و کەل و پەلێکە، کە لەگەڵ بووکێی بنێرنە ماڵی زاوا
جیازی بووکان
جیازی وەوییان
جیازی وەیوی
جیازی بووکان
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
جیاوازی
جوێیی لە ناوەندی دوو شتدا
جیاوازی
جودایی، جیایی، جووایەزی، لەنێوانی دوو یا چەند گیان لەبەرو چتاندا
جیاوازی + فەرقدانان
جیاوازی + فەرقدانان
بەگشتی بە مانای جیاکردنەوە، سەرنج پێدان، یان قاییل بوون بە جیاوازی لەنێوان شتەکاندایە. بە واتایەکی سەرزارەکی بریتیە لە بەربەستگەلێکی یاسایی، نەریتی یان قەرار و بڕیاری ناڕەسمی بە دژی گرووپێکی تایبەت بۆ وێنە گرووپێکی ئایینی یا ئەتنیکی جیاواز.