تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بزووت
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بزووتن
هاتنەخوارەوەی شیر بەمەمکدا بۆ منداڵ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بزووتن
جووڵانی شت
بزووتن
جُنبیدن، جنبش کردن. (کرماجی است.)
بزووتن
جوین، جووڵیانەوه. [جووڵانەوه، جموجووڵ (وشەیەکی کرماجیه.)]
بزووتن
حَرَکَة، تَحَرُّک، تَفَزُّز.
بزووتن
«مست. لا.» 1- چوونی کەسێک لەشوێنێکەوه بۆ شوێنێکی تر.:: ئەم هەموو تەق و تۆقه بوو له جێگای خۆشی نەبزووت. 2- گۆڕانی جێگای شتێک:: ئەو ڕادیۆیە لە جێی خۆی بزوتووە کێ دەستی لێداوە. *جووڵان. 3-« مج.» دەست پێکردن:: گەرما بزووت. ڕاو ەسته با سەرما ببزوێ دەیان بینینەوه.
بزووتن
جووڵان، جووڵانەوە، جمان، جوومان، (لکلو) ئاخێز کردن، جەمچقین، لیان، (ڕۆژ) جمین، وەرزین، چەلقین، چەلکین، (باک) لەبتین، بزڤان، جەمین، هۆژان._ی مەمک: جمان، جومان، هاتنەخووارەوهی شیرە لە مەمکی بۆ منداڵی
بزووتنەوه
«مست. لا.» 1-جووڵانەوه بێ ئەو ەی جێ گوڕکێی تێدابێ، حەرەکەت کردنی شتێ هەرله شوێنی خۆی.:: لق و پۆپی دارەکان هەموو دەبزوونەوه. له دوورەوه ڕەشاییەکمان دیت د ەبزووتەوه. 2- «تت.» حەرەکەی سیاسی:: بزووتنەوەی ئیمپریالیزم. بزووتنەوەی کوردایەتی، بزووتنەوەی گەلی فەلەستین، بزووتنەوەی ئازادیخوازانه.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بزووتنەوە
بریتییە لە زیادبوونی ئاو بەرەبەرە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بزووتنەوە
بریتییە لە سەرکەوتنی نرخی شت بەرەبەرە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بزووتنەوە
بزووتنەوە
بزاڤکرن، بزاڤ بوون، جووڵانەوە، جڤین، هۆژانەوە. سەرکەوتنی نرخی چت. پتربوونی ئاو
بزووتنەوەی بێلایەن
بزووتنەوەی بێلایەن
Non-alignment movement
بزووتنەوەی بێلایەن
بریتیە لەو وەڵاتانەی کە نەبوونە ئەندامی دوو پەیمانی سەربازی ناتۆ و وارشەو و لە پەیمانە ناوچەیییەکانی وەکوو سیتۆ و سێنتۆ بەشدارییان نەکردووە و لە سیاسەتی دەرەکیدا لە سیاسەتی بێلایەن (سیاسەتی سەربەخۆ لە دوو بلۆکەکە) پێڕەوی دەکەن. زۆربەی ئەم وەڵاتانە کە هەموویان سەر بە جیهانی سێهەمن، لە باری ئابووری و کۆمەڵایەتی و ئایدیۆلۆجییەوە لەگەڵ دوو بلۆکی ڕۆژهەڵات*و بلۆکی ڕۆژاوا* جیاوازییان هەیە و هەرکامیان بانگەشەی مێتۆد و ئایدیۆلۆجیایەکی تایبەت دەکەن. لە ڕاستیدا ئەو شتەی کە ئەم وەڵاتانە لە یەک نزیک دەخاتەوە، بە پێچەوانەی دوو بلۆکی ڕۆژاوا و ڕۆژهەڵات، یەکیەتی سیاسی و ئابووری و سەربازی نییە بەڵکوو ڕاوەستان و خۆڕاگرتنە لە بەرانبەر دەسەڵاتی ئەو زلهێزانەی کە بوونەتە مەترسییەک بۆ سەربەخۆیی سیاسی ئەوان. بە واتایەکی دیکە هۆکاری کۆبوونەوەیان لە دەوری یەکتر، بەپێی هاوسانی و یەکگرتوویی نییە بەڵکوو لەسەر بنەمای «نە» گوتنە بە وەڵاتانی دەسەڵاتخواز کە بۆ ئەوان جێگەی مەترسی و هەڕەشەن.
بزووتنەوەی بێلایەن لەپاش شەڕی جیهانی دووهەم و دوای تەشەنەی شەڕی سارد* سەری هەڵدا. پێشەنگاوی ئەم بزاڤە، هێندستان و یۆگسلاڤیا بوون. پاشان میسر و ئەندونیسیا و سەرەنجام زۆربەی ئەو وەڵاتانەی کە تازە سەربەخۆییان بە دەست هێنابوو هاتنە ڕیزی بزاڤەکەوە. سەرۆکی ئەم وەڵاتانە لە دوو کۆنگرەی گەورە واتە «کۆنفرانسی باندۆنگ 1955 و کۆنفرانسی بلگراد 1961» کۆبوونەوە و ئامانجەکانی خۆیان بەم شێوە دیاری کرد:
ـــ هەوڵدان بۆ کەمکردنەوەی کرژیی سیاسی و کێشمەکێش لە پێوەندی نێودەوڵەتیدا.
ـــ هاندان بۆ بەکاربردنی شێوازی ئاشتیخوازانە بۆ چارەسەرکردنی کێشە نێونەتەوەییەکان.
- جێگیرکردنی پێوەندی نێونەتەوەیی لەسەر بنەمای یەکسانی مافی نەتەوەکان و ڕێزدانان بۆ یەکپارچەیی و حاکمییەتی نەتەوەیی.
ـــ بەرفرەوانکردنی هاریکاریی نێودەوڵەتی.
ـــ دژایەتی لەگەڵ داگیرکاریی و پاکتاوی ڕەگەزی.
ـــ لایەنگری لە ئاشتی و پێکەوە ژیانی ئاشتی خوازانە.
ـــ داکۆکیکردن لە جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان و بنەمای مافە نێونەتەوەییەکان.
ـــ دەسدرێژی نەکردن و خۆ تێهەڵنەقورتاندن لە کاروباری ناوەکی وەڵاتێکی دیکە.
ـــ بەشداری نەکردن لە یەکیەتی نێونەتەوەیی سەربازی.
ئەم گرووپە لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکاندا بارستاییەکی فرەوانیان هەیە بەڵام دواکەوتوویی و لاوازی ئابووری و سەربازی ئەم وەڵاتانە، بۆتە هۆی ئاستەنگی لە بەرانبەر زلهێزەکاندا. بەم بۆنەوە زۆربەیان لەنێوان دوو بلۆکەکەدا کەوتبوونە هەلاجان.
لە کۆنفرانسی 1979 لە بێلگراد 85 وەڵات وەکوو ئەندامی سەرەکی و10 وەڵات وەکوو چاودێر و 8 وەڵاتیش وەکوو میوان بەشدارییان تێدا کرد. ژمارەی ئەندامانی ئەم بزاوتە لە کۆنفڕانسی 11/9/2006 لە هاڤانا، پایتەختی کووبا گەیشتە 118 وەڵات.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بزووتک