تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 1446
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
سۆسیال کاتۆلیسیزم
سوسیال کاتولیسیسم
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سۆسیال کاتۆلیسیزم
بریتیە
لە
بزاوتێکی فیکری
کە
لە
کۆتاییەکانی سەدەی
نۆزدە
دەستی
پێکردووە.
ئەم
ڕێبازە خەباتی
خۆی
بە
دژی
سنعاتیبوون
بە
شێوازی
لیبرالیستی و
هاوڕێ
لەگەڵ
قوتابخانەی تاکگەرایانە هێورتر کردووە. لایەنگرانی
ئەم
ڕێبازە وێڕای بایەخدانان
بە
باوەڕە ئایینیەکانی
خۆیان
،
بە
بنەمای ڕیفۆرمی کۆمەڵایەتیش بڕوایان
هەیە
.
ئەو
کاتۆلیکانەی
کە
خۆیان
بە
سۆسیال دەزانن،
لە
سەدەی نۆزدەوە
بە
دژی
تاکگەرێتی بێسەروبەری کۆمەڵگەی لیبرالی و
ئابووری
لیبرالی
دەست
بەکار
بوون
.
ئەم
بزاوتە خەباتی
خۆی
کێشاوەتە
ناو
کۆمەڵە
کرێکارییەکان و
بە
شێوازی
تیۆریک
درێژە
بە
خەبات
بەدژی تاکگەرێتی و بێباوەڕی دەدات.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
سۆشیالیزم
سوسیالیسم
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
سۆشیالیزم
Socialism
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سۆشیالیزم
سۆشیالیزم
لە
ڕیشەی لاتینی sociare
بە
واتای
یەکگرتن
و
پەیوەست
بوون
پێکەوە
، وەرگیراوە.
سۆشیالیزم
مانای
زۆری
هەیە
بەڵام
واتای
گشتی
زاراوەکە بریتیە
لە
: «تیۆری
یان
سیاسەتێک
کە
ئامانجەکەی خاوەندارەتی
کردن
یا
چاودێری
کۆمەڵگەیە
بە
سەر
ئامرازەکانی
بەرهەمهێنان
(
سەرمایە
،
خاک
،
دارایی
، تەکنۆلۆجی) و وەگەڕخستنی
ئەم
شتانە
بە
قازانجی
هەموان
».
بەم
حاڵەش مانایەکی یەکلاکراو
بۆ
ئەم
زاراوە
لە
ئارادا
نییە
چونکە
چەمکی «خاوەنداریەتی و
چاودێری
گشتی
»
وەک
هەویرێکن
کە
ئاو
زۆر
ئەکێشن. گرنگترین ڕەگەزی
هاوبەشی
تیۆرییە سۆشیالیستیەکان
جەخت
کردنە
لە
سەر
باڵادەستیی
کۆمەڵگە
و قازانجی
گشتی
بە
سەر
تاک
و قازانجی تاکدا.
لە
ڕوانگەی مێژووییەوە،
سۆشیالیزم
هەڵبڕینی
دەنگە
بە
دژی
تاک
باوەڕی
و لیبرالیزمی
ئابووری
هاوچەرخ
.
ئەگەرچی
وشەی
سۆشیالیزم
وشەیەکی نوێیە و بەرهەمی ڕووداوەکانی سەدەی هەژدەیە
بەڵام
هەندێک
پێیانوایە
کە
پێشینەی
ئەم
چەمکە دەگەڕێتەوە
بۆ
سەروبەندی ئەشکەوتنشینی
مرۆڤ
کە
ئەودەم
مرۆڤ
ناچار
بوو
بە
شێوەی کۆمەڵەکی
بژی
.
بەم
جۆرە سۆشیالیزمە دەگوترێ «سۆشیالیزمی سرووشتی».
بەکارهێنانی وشەی
سۆشیالیزم
دەگەڕێتەوە
بۆ
جیاوازییەک
کە
لە
نێوان
شۆڕشی
سیاسی
و شۆڕشی
کۆمەڵایەتی
بەرچاو
دەکەوێت
کە
مێژووی
ئەم
جیاوازییەش
لە
سەرەتاکانی 1800 بەملاوە
دەست
پێدەکات. زاراوەی
سۆشیالیزم
یەکەم
جار
لە
فێوریەی 1832
لە
ڕۆژنامەی سەن سیمۆن
بڵاو
کراوەتەوە.
هەندێ
لە
نووسەران
لە
سەر
ئەم
باوەڕەن
کە
شکستهێنانی شۆڕشی
مەزنی
فرەنسی و
ڕۆچوون
بە
هەناوی
دیکتاتۆری
ناپیلیۆندا دەرەنجامی
ئەم
ڕاستیە
بوو
کە
شۆڕشەکە
تەنیا
شۆڕشێکی
سیاسی
بووە
و
لە
ڕووکاری دامودەزگەی دەوڵەتییدا
قەتیس
ماوە
و شۆڕشی
کۆمەڵایەتی
(
بە
مانا
سۆشیالیستیەکەی)
لە
ئەندێشە
و
شێوە
ژیانی
جەماوەر
لە
ئارادا نەبووە.
ئەم
شرۆڤە دەگەڕێتەوە
بۆ
مارکس
کە
پێی وابوو شۆڕشی فرەنسی کردەیەکی
سیاسی
بۆرژوازانە
بووە
.
خاڵێکی
گرنگ
کە
دەبێ
ڕوون
بکرێتەوە ئەمەیە
کە
شتێکی
تۆکمە
و
یەکدەست
بە
ناوی
سۆشیالیزم
لە
ئارادا
نییە
،
بەڵکوو
دەبێ
باس
لە
سۆسیالیزمی
جۆراوجۆر
بکرێت
کە
زۆربەیان
لەگەڵ
ئایدیۆلۆجیاکانی
دیکە
تێهەڵکێش
بوون
.
لەم
بابەتەوە دوکترینێکی
سەربەخۆ
لە
ئارادا
نییە
و
دەبێ
بە
شێنەیی
لەگەڵیدا هەڵسوکەوت بکرێت
چونکە
هەڵوێستی
زاڵی
مارکسیزم
لە
مێژووی بزاوتی سوسیالیستیدا
بۆتە
هۆی
ئەوە
کە
زۆرجار
سۆشیالیزم
بە
چاوی
مارکسیزم
سەیر
بکرێت.
مارکسیزم
، سۆشیالیزمی
حەقیقی
نییە
بەڵکوو
یەکێکە
لە
ڕەگەزەکانی
سۆشیالیزم
.
زۆربەی لێکۆڵەرانی
سۆشیالیزم
،
یەکسانی
،
بە
بایەخی
سەرەکی
سۆشیالیزم
ناوبردە دەکەن و گوتراوە
کە
هەر
سۆشیالیستیک
دەبێ
زیاد
لە
هەموو
شتێک یەکسانخواز بێت
کەچی
بە
پێچەوانەوە
هیچ
باسێک
لە
ئازادی
نەکراوە.
لەم
ڕووەوە داکۆکیکردنی لەڕادەبەدەر
لە
یەکسانی
،
بە
واتای ڕەتکردنەوەی ئیمکانی
ئازادی
لێک
دراوەتەوە.
بۆیە
دەڵێن
سۆسیالیستەکان ناتوانن
لایەنگری
لە
ئازادی
بکەن.
هەندێ
جار
گومان
دەکرێت
کە
هەموو
سۆسیالیستەکان دەوڵەتخواز
بن
و
بە
جۆرێکی
جیاواز
لە
چەمکی
دەوڵەت
تێگەیشتبن
کەچی
ئەمانە
هەڵەیە. وێناکردنی سۆشیالیزمی
لایەنگری
دەوڵەت
، هاوواتای کۆمەڵخوازی دێتەوە. کۆمەڵخوازی
تەنیا
مێتودێک
نییە
بۆ
هەڵکشانی
سۆشیالیزم
بەڵکوو
خاوەنی
ستراتیجی
بەهێزە
کە
زۆربەی سۆسیالیستەکان
ڕەتیان
کردۆتەوە.
لە
لایەکی دیکەوە زۆربەی
مارکسیزم
لەگوێن ڕێبازێکی دەوڵەتخواز
سەیر
کراوە
و
وەک
نموونەیەکی ئایدیالی
دەوڵەتی
سۆشیالیستی ناوەندخواز
سەیر
دەکرێت
کەچی
لە
نووسراوەکانی مارکس و ئینگڵس، ڕوانگەیەکی پۆزەتیڤ دەربارەی
دەوڵەت
بەدی
ناکرێت و
ئەوەی
کە
دیارە
شرۆڤەیەکی
یەکجار
نیگەتیڤە.
سەرهەڵدانی
مارکسیزم
لە
میانەی سەدەی
نۆزدە
، وەرچەرخانێکی
گەورە
بوو
لە
ئەندێشەی سۆشیالیستیدا
چونکە
لەم
قۆناغە
بەدواوە، کەمتاکورتێک
هەموو
بزاوتە سۆشیالیستیەکان
کەوتنە
ژێر
کاریگەری
ئەم
ئایدیۆلوجیاوە.
مارکسیزم
،
خۆی
بە
«سۆشیالیزمی
زانستی
»
پێناسە
کرد
چونکە
بناغەی ڕێبازەکەی
لە
سەر
شیکاریی
کۆمەڵایەتی
و
مێژوویی
و دۆزینەوەی «
یاسا
جەبرییەکانی»
مێژوو
دانابوو.
سەرهەڵدانی
بولشویزم
لە
سۆڤیەت و سەرکەوتنی
لە
1917 قۆناغێکی دیکەی مێژووی وەرچەرخانی سۆشیالیزمە
چونکە
لە
دوای
ئەم
قۆناغە
بوو
(
لە
1920) بزاڤی سۆشیالیستی
بە
دوو
لقی
سەرەکی
کۆمۆنیزم
و
سۆشیالیزم
دابەش
کرا
. تایبەتمەندی
کۆمۆنیزم
،
جەخت
کردن
بوو
لە
سەر
ماهییەتی شۆڕشگێڕانەی
مارکسیزم
و بەدیهاتنی
سۆشیالیزم
کەچی
سۆسیالیستەکان
هێدی
هێدی
لە
خەسڵەتی شۆڕشگێڕانە و زانستیانەی مارکسیزمەوە بایانداوە
بەرەو
خەسڵەتی ئەخلاقی
سۆشیالیزم
و نەریتەکانی
دیموکراسی
ڕۆژاوایی
.
بەم
جۆرە، بزاوتی سۆشیالیستی
دوو
باڵی شۆڕشگێڕانە و ڕیفۆرمخوازی
لێ
جیابۆوە و ڕیفۆرمخوازەکانیش، دواتر
بە
«سۆسیال دیموکرات» ناویان دەرکرد.
هەنووکە
، پێناسەی «سۆسیالیست»
بە
دەگمەن
بۆ
کۆمۆنیستەکان
بەکار
دەبرێت.
سۆشیالیزم
لەگەڵ
هەر
چەشنە پێناسەیەکی بنبڕکراودا نەیارە،
چونکە
بەپێی بۆچوونی مارکس
شێوازی
سۆشیالیزم
پێوەندی
هەیە
بە
هەلوومەرجی
مێژوویی
و کۆمەڵایەتییەوە.
کەواتە
ڕەنگە
سۆشیالیزم
دەوڵەتی
بێت
یان
لایەنگری
ئازادی
تاکەکەس، مارکسی بێت
یان
لیبرال
،
شۆڕشگێڕ
بێت
یا
لایەنگری
ئینتەرناسیۆنال
.
بەڵام
لەسەر
ئامانجەکانی
سۆشیالیزم
ڕێککەوتنێک
هەیە
ئەویش بریتیە
لە
کۆمەڵگەیەکی
بەدەر
لە
چینایەتی
لە
سەر
بناغەی خۆماڵیکردنی
دارایی
و ناوەندە سەرەکییەکانی
بەرهەمهێنان
. خەونی جیهانگیربوونی
برایەتی
،
مرۆڤایەتی
و
ئازادی
لە
نێوان
هەموو
قوتابخانە
فیکرییەکانی سۆشیالیزمدا هاوبەشە.
خاڵێکی
جیاواز
کە
دەکرێ
ئاماژەی
پێ
بدرێت
ئەوەیە
کە
سۆسیال
دیموکراسی
، تێدەکۆشێ
بە
شێوازێکی دیموکراتیانە
دەست
بە
سەر
دەوڵەتدا بگرێت
بەڵام
سۆشیالیزمی شۆڕشگێڕانە
لە
شوێن
سڕینەوەی
دەوڵەتی
هەنووکە
و دامەزرانی دەوڵەتێکی نوێیە
لە
ڕێی
دیکتاتۆری
پرۆلتاریا (
مارکسیزم
، لینینیزم،
کۆمۆنیزم
).
بێگومان
تیۆری و
ئاریشە
گرنگەکان، بەپێی
زەمەن
و
لە
وەڵاتێکەوە
بۆ
وەڵاتێکی
دیکە
جیاوازییان
هەیە
.
سۆشیالیزم
لە
ڕاستیدا بزاڤێکە
بۆ
بڕەوپێدانی
خۆشبەختی
و خۆشبژیوی
هەموو
کەسێک.
ئەم
بزاوتە
بە
شوێن
«گەورەترین
شادی
و
خۆشحاڵی
بۆ
زۆرترین
ڕادەی خەڵک»ـە،
نەک
بۆ
بوونەوەرێکی میتافیزیکی
وەک
دەوڵەت
کە
تەنیا
بۆ
بەدیهاتنی
خواستی
هەندێ
کەس
هاتبێتە کایەوە.
دوای
هەندێ
گۆڕان
بە
سەر
بنەماکانی
سۆشیالیزم
، واتاکانی سۆشیالیزمیش گۆڕانی
بە
سەردا
هاتووە و چەندەها لقی جۆراوجۆری
لێ
بۆتەوە.
بە
گوتەی گریفیس نووسەری بریتانیایی، نزیکەی 261
جۆری
سۆشیالیزم
هاتۆتە ئاراوە
کە
هەرکامیان پێناسەی
خۆی
هەیە
بەڵام
وەک
ئاماژەی پێدرا ڕەگەزی
هاوبەشی
تیۆرییە سۆشیالیستیەکان
داکۆکی
کردنە
لە
سەر
باڵادەستیی
کۆمەڵگە
و قازانجی
گشتی
بە
سەر
تاک
و قازانجی تاکەکەسدا. نموونەکانی
ئەم
سۆشیالیزمانە بریتین
لە
: سۆشیالیزمی پەرەسەندووانە، سۆشیالیزمی
زانستی
، سۆشیالیزمی فابیان، سۆشیالیزمی پیشەیی، سۆشیالیزمی مارکسی، سۆشیالیزمی
لیبرال
، سۆشیالیزمی پەرلەمانی و...
سەرچاوە:
مەردۆخ کوردی - فارسی
سیزم
تسمه
، (
تسمه
سفید
کع گیوه
کشان
استعمال
کنند
)
سەرچاوە:
مەردۆخ کوردی - کوردی
سیزم
[قایشێکی سپیە
کە
کڵاشچنەکان
بەکاری
دەهێنن]
سەرچاوە:
مەردۆخ کوردی - عارەبی
سیزم
سَیر
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
سێکتاریزم/تیرەگەری
سکتاریسم/
فرقه
گرایی
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
سێکتاریزم/تیرەگەری
Sectarism
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سێکتاریزم/تیرەگەری
ئەم
زاراوە
لە
ڕیشەی لاتینی secta
بە
مانای
تیرە
و
گرووپی
بچووک
وەرگیراوە.
لە
کەلتووری کۆمۆنیستەکان
بە
واتای
دابڕان
لە
جەماوەر
و گۆشەگیرییە. لایەنگرانی
ئەم
ڕێبازە
بە
حەز
و ئارەزوویەکی تایبەتەوە
بیر
لە
بابەتە
ئایینی
و فەلسەفیەکانی
خۆیان
دەکەنەوە و
گرنگی
بە
بابەتە گرنگەکانی
کۆمەڵگە
نادەن.
بە
گشتی
سێکتاریزم
بۆ
تیرەگەری و عەشیرەگەری
لە
ناو
حیزب و لایەنە سیاسیەکاندا بەکاردێت
کە
پتر
لە
ناو
حیزب و گرووپە چەپیەکاندا باوە. ئەمەش دەبێتە
هۆی
ئەوە
کە
ئەم
گرووپانە
لق
و پۆپی جۆراوجۆریان
لێ
ببێتەوە. تیرەگەری
لە
ناو
حیزبە سیاسیەکان
هەمیشە
ناگەڕێتەوە
بۆ
جیاوازی
بیروڕا
بەڵکوو
هەندێ
جار
لە
ناکۆکی
و ململانێی
تایبەتی
و زێدەخوازی ڕامیارییەوە
سەرچاوە
دەگرێ.
سەرچاوە:
فەرهەنگی خاڵ
سەرنزم
سەرشۆڕ
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی خاڵ
سەرنزم
سەرشۆر
.
سەرچاوە:
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
سەرنزم
سرافکنده
سەرچاوە:
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
سەرنزم
سەرشۆڕ
سەرچاوە:
فەرهەنگی کوردستان
سەرنزم
سەرشۆر،شێپل،-ی:
سەرشۆڕی
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
سەندیکالیزم
سندیکالیسم
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
سەندیکالیزم
Syndicalism
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سەندیکالیزم
سەندیکالیزم
لە
وشەی لاتینی syndicus
بە
واتای
یەکێتی
وەرگیراوە
بەڵام
لە
زاراوەی سیاسیدا بزاڤێکی
کرێکاری
بوو
کە
لە
1890
لە
فرەنسی
سەری
هەڵدا
بە
مەبەستی ڕادەستکردنی کۆنترۆڵ و خاوەندارییەتی کەرەستەی
بەرهەمهێنان
لە
دەوڵەتەوە
بۆ
یەکێتیە پیشەییەکان.
سەندیکالیزم
،
سیاسەت
وەلادەنێت و
بۆ
خەباتی چینایەتیش
وەک
«کردەوەیەکی پیشەسازییانە» دەڕوانێ و
بە
شتێکی کارامەی دەزانێ. سەندیکالیستەکان
بە
چاوی گومانەوە دەیانڕوانییە ڕۆشنبیرانی سۆسیالیست و یەکگرتنی کرێکارانیان
بە
مەرجی
سەرەکی
سەرکەوتن
لە
هەر
چالاکییەکی پیشەیی دەزانی.
سەندیکالیزم
لە
1907
لە
بەریتانیا بڕەوی
پەیدا
کرد
. بزاڤی
کرێکاری
توندڕەوی
بەریتانیا،
بەم
دروشمە دەیهەویست خاوەنداریەتی ئامرازی
بەرهەمهێنان
و
دابەشکردن
لە
چنگی
خاوەنداران دەرکێشێ و ڕادەستی یەکێتییەکانی بکات.
سەندیکالیزم
بزاڤێکە
بە
دژی
سەرمایەداری
کە
داواکاری خودموختارییە
بۆ
گروپە کرێکارییەکان و
لە
هەر
چالاکییەکی ڕاستەوخۆی
پیشەسازی
بۆ
ڕووخانی سیستەمی
سەرمایەداری
پشتگیری دەکات.
کەواتە
سەندیکالیستەکان
لەگەڵ
سۆسیالیستەکان
کە
دەیانهەوێت
لە
ڕێی
پەرلەمان
یا
شۆڕش
دەست
بگرن
بە
سەر
حکوومەتدا جیاوازییان
هەیە
. سەندیکالیستەکان
وەک
ئانارشیستەکان،
دەوڵەت
بە
ستەمکار
دەزانن و
بۆ
گەیشتن
بە
ئامانجەکانیان
کاری
تێکدەرانە و مانگرتنی
گشتی
و
ئاژاوە
ئەنجام
دەدەن.
بە
گشتی
ئەم
ڕێبازە، کرێکاران
بە
کۆڵەکەی
سەرەکی
کۆمەڵگە
دەزانێ و
دەبێ
کرێکارانی
هەر
پیشەیەک سەندیکای
تایبەت
بە
خۆیان
دروست
بکەن و ئامرازەکانی
بەرهەمهێنان
و
دابەشکردن
بە
دەستەوە
بگرن و
دەست
وەردەنە
هەموو
کاروبارێکی
ئابووری
و کۆمەڵایەتییەوە.
لەم
ڕوانگەوە
کۆمەڵگە
پێویستی
بە
دەوڵەت
نییە
.
لە
دوای شەڕی جیهانی
یەکەم
و شۆڕشی 1917
لە
سۆڤیەت،
سەندیکالیزم
بڕەوی
نەما
و لایەنگرەکانی،
یان
ڕوویانکردە کۆمۆنیزمی شۆڕشگێڕانەی سۆڤیەت
یان
کەوتنە
ژێر
ڕکێفی دەسەڵاتی
دیموکراسی
ڕۆژاوا
بۆ
بڕەو پێدانی
باری
کۆمەڵایەتی
و
ئابووری
لە
ڕێی
بڵاوبوونەوە
لە
یەکیەتی
پیشەسازی
و
چالاکی
پەرلەمانی.
سەرچاوە:
برادۆست (کوردی - کوردی)
شۆڤالیزم
سوارچاکەتی. شۆڤالی،
لە
زمانی ئینگلیزی و ئەورووپایی کۆندا، بەواتای «
سوارچاک
»
دێت
.
لەم
سەردەمەیشدا
بۆ
کەسێک بەکاردێت
کە
توانای ڕاپەڕاندنی
باڵا
بێت.
واتە
دەبێت سیفەتگەلێکی تێدا بێت
کە
دەروەستی داکەوت بێت.
مێرخاس
.
سەرچاوەی وشەکە،
https://en.wiktionary.org/wiki/chevalier?fbclid=IwAR05AXyj5ieCLW_RKbRlcTRNg18psQs6RoXaUw7ooyAdM7a_4JKdP8TdDx0#French
57
58
59
60
61
62
63