تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرهەڵبێنە
پیشبند
بەرهەڵبێنە
پێشگیر، پێشگیرە. (باک) بەرمالک، بەرڤالەک، (باک) بەرڤانەک، بەرکۆش، (کۆ) بەروانکە. پاشۆل، بەرامپیل، بەرانپیل، چادرک، (دز) بەراپیل
بەرهەڵدان
بەڕەڵاو ئازادکردنی بەندی و گیان لەبەرانی گیراو و دەست بەسەر، دەرگا کردنەوەی باوبژی ناو زگ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەرهەڵست
شتێکە کە پەکی کارێک بخا و نەیەڵێ سەربگری
بەرهەڵست
دوژمن، دژ
لەمپەر، کۆست: بەرهەڵستم زۆرن، بەرهەڵستم دەخەنە ڕێگەوە
بەرهەڵست
«نت.»، «تت.» هەر جۆره مانعێکی ماددی یا مەعنە وی که لەپێش جێ بەجێ بوونیا ئەنجام دانی کارێک و ڕاپەڕاندنی مەسەلەیەک و لابەلا کردنی کێشەیێ، دروست دەبێ یا دروست دەکرێت،:: ئیمپریالیزم بەرهەڵستی گە شەکردنی ئابووری وڵاته پچکۆلەکانه.
بەرهەڵست
چتێکە پەکی کارێکی بخات و نەیەڵێ سەربگری، بەربەست، بەروەست، کۆسپە، ئاستانگ، سکر، (باک) بەرگێو._کردن: بەر بڕینەوە، بەروەستن، نەهێشتن._ی: بەرگری، بەربەستی
بەرهەڵستی
«حمس» ئەنجامی کارێکی «بەرهەڵست» دەیکا، پێشگرتن بە جێ بەجێ بوون و ڕاپەراندنی کار و کێشه و مەسەلەیەک.
بەرهەڵێخ
دیوارۆکەی بن دیواری شکست بۆتەوە نەتەپێ، پشتیوانە
بەرهەڵێخ
[[ 1- به‌‌ر /2+ هه‌ڵ ئێخستن» ]]
«نت.» «مک.» دێوارێکه لە پێش دیوارێکی دیکه که شکست بێ و هاتبێته ئە وەی بڕووخێ - دروستی دەکە ن تا ڕایبگرێ هەتا ئەو دەمەی دیواره کۆنەکه سەرلەنوێ دروست دەکەنەوه یا چاکی دەکەنەوە.
بەرگیرهاتن
«مستلا». «کعر.» تم: بەگیرکەوتن
بەرگیرهێنان
«مست.، مت.»، «کعر.» بەگیرهێنان.
بەرەو پیرهاتن
«مست. لا.» تم: به پیرەوه هاتن.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەسەرهات
خۆشی و ناخۆشییەکە کە لە ژیانتدا بەسەرتدا هاتبێ
بەسەرهات
ڕووداو، سەربهورد
بەسەرهات
«نت.»، «تت.» 1- هەموو ئەو کار ەساتانەی له ژیانا بۆ کەسێک یا میللەتێک و کۆ مەڵێک ڕووی دابێ. 2- موتڵەقی ڕووداوێکی معین. *«مک.، سن.» سەرگوزەشته. «بک.» .سەربۆری. سەربوهوور.