تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاڕایشت کردن
بەزەککردن، دەق دان، ڕازاننەوە. [ڕازاندنەوە]
ئاڕایشت کردن
بەزەککردن، خۆ لەدەقدان. [خۆ ڕازاندنەوە]
ئاڕایشت کردن
تزیین، تحسین، تجمیل، تنجید، ترقیش، تشویف.
ئاڕایشت کردن
ترقش، ارتقاش، تزین، تشوف، تبرج، تزلق، تجمل.
ئاژن کردن
«مستـ. متـ.»، «مکـ.» دابەش کردنی ئاو لە «ماکاو» ڕا بۆ ناو دێراوی کشتو کاڵ و شیناوەرد. تێبــ. ــ رەنگە لە ئەسڵا ئاو ئاژن کردن بووبێ و کورت کرابێتەوە.
ئاژینە(ئەردە)
کوبیتەک، ئاسیاژەنە، چەکوچێکی ددانەدارە بەرداشی پێ بیراز دەکەن. چەقچەقەی ئاشی، برێتییە لەو دار یا لوولەیەی، کە بەستراوە بە کەویجەکەوە لە کاتی گەڕانی بەرداشدا ووردەووردە دان دەوەرێنێتە ناو گەرووی بەرداشەکەوە بۆ هاڕینی
ئاڤ تێ وەردان
ئاگا کردن
«مستـ. لا.» هەست پێ کردن، پێ زانین: دەیگوت هەرچی دەمار لە لەشی دایە هەمووی ئاگادەکا. لەشی هێندە سڕ بووە ئاگری پێوەنێی ئاگا ناکا.
ئاگادار کردن
«مستـ. متـ.» خەبەردار کردنی کەسێک لە کارێک، لە باسێک یا لە مەسەلەیێک، ڕاگەیاندنی خەبەرێ «لە بابەت هەرچی بێ» بەکەسێ.: ئاگاداری کاووس بکەن یاگای لە خۆی بێ. پێش ئەوەی من بچم خەسرەو ئاگاداری کردبوو.
ئاگاداری کردن
«مستـ. متـ.» تمـ: ئاگا لێ بوون.: ئاگاداری مناڵەکانی بکەن با پەرتەوازە نەبن. * ئاگاداری / ٢.
ئاگاداریی جۆردۆز
Diagnostic Information: واتە ئاگادارییەک یاریدەر بێت بۆ تێگەیشتن لە هۆکاری گەیشتن یان نەگەیشتن بە ئەنجامێک، ڕوودان یان ڕوونەدانی بابەتێک.
ئاگر تێ بەردان
«مستـ. متـ.» ١- ئاگر بە سووتەمەنی یا هەرشتێکی ترەوە نان، بەمەبەستی ئاگر کردنەوە، یا زیان پێ گەیاندن: زۆر سەرمایە، خێرا سۆبەکە ئاگر تێ بەردە. هەندێ پووش و پەڵاشمان ئاگر تێ بەردا و خۆمان پێ وشک کردەوە. ٢- «کنـ.» ڕق هەڵساندن و تووڕەکردنی یەکێک بەقسە یا بەکردەوە: ئەوە چت پێ گوتووە وا ئاگرت تێ بەرداوە. ئەم قسەیە چ بوو کردت ئاگرت دەم «دەئەم» کابرایە بەردا. ٣- «کنـ.» ا» زیانی ماددی و ئازاری مەعنەوی بەکەسێ یاشوینێک گەیاندن: لە شکری ئەمەریکا هەموو ویتنامی ئاگر تێ بەردا و سووتاندنی. ئەوەندەمان پێ خەرج کرد ئاگرمان تێ بەردا. ب» ئیجادی حاڵەتی بەزەیی پێداهاتن و زگ پێ سووتان لە دڵی کەسێکدا: هێندە دەکڕووزێتەوە ئاگر دەپیاو بەردەدا. ● «ڕەببی ئاگر دە گیانی بەربێ» تووک و نزایە و کینایەی داودی مردن و لەناوچوونی کەسیکە. * ئاگرپێوەنان، ئاوور تێ بەردان.
ئاگر خۆش کردن
ئاگر خۆش کردن
ئاگر کردن
«مستـ. متـ.» لە شوێنێکی تایبەتی ئاگر کردنەوە و ناوبەناو سووتەمەنی هاویشتنە سەری بۆ گەرم کردن یا هەر مەبەستێکی تر.: توونچی توونخانەی حەمام ئاگر دەکا. دیزە و گۆزە دەخەنە کڵەوە و چەند شەو و ڕۆژ هەر ئاگری دەکەن تا سووردەبنەوە.
ئاگر کردنەوە
«مستـ. متـ.» ١- هەڵکردنی ئاگر بۆهەر مەبەستێک بێ: خێرا ئاگرێکمان کردەوە خۆمان ئیشک کردەوە. دەی کچی چاک زوو ئاگری بکەوە و هێلکە و ڕونێکمان بۆ بکە. ئەمە لای خۆتان ئاگرتان کردۆتەوە، دووکەڵ کوێری کردین. ٢- «کنـ.» ا» بەرپاکردنی فیتنە و شەڕ و شۆڕ: هیتلەر ئاگرێکی کردەوە دنیای سووتاند. ب» هار و هاجی کردنی مناڵان و دابین نەبوونیان: مندال! ئەو ئاگرە چییە کردۆتانەوە، ڕۆکەون بۆ خۆتان. * ئاگرنانەوە.
ئاگر گەش کردنەوە
«مستـ. متـ.» تمـ: ئاگر گەشاندنەوە.