تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تێ کردن
دەناو ڕژاندن: ئاوی تێکە
سازدان: سەبیل تێکە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
تێبردن
قایمکردنی شتێک لەناو شتێکدا وەک نقێم لەناو ئەموستیلەدا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
تێبردن
زیادکردنی وتەیەک یا زیاتر لە ناوەڕاستی نووسراوێکەوە ، یا خستنی دارێکی ساغ لە شوێنی دارێکی شکاو لە دارەڕادا بەبێ هەڵگرتنی بانەکە
تێبردن
reduction, کەمکردنەوە، لابردنی وشە.
تێبردن
تێبڕین، لەنێونان، تێڕۆکردن، تێڕاکردن، دەناونان، لەنێونان. نقێم لە ئەنگوستیلە نان، دارێکی میچی شکابێ دارێکی ساغی تری لە تەنیشتی دبڕڕێ. پترکردنی ووتەیەک یا چەند ووتەیەک لە ناوەڕاستی نووسراوێکیدا
تێر کردن
الامتاع، الاشباع
تێر کردن
Gratification
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
تێرخواردن
تێر بوون لە خواردنی شت.
تێرخواردن
نەمانی برسایەتی، خواردن تا بێ نیازبون
تێرخوواردن
تێربوون لە خوواردنی خۆراک یا میوەو تەڕەکاری و ئیتر
تێزەتێزە لێکردن
سەرنانە سەر بۆکردنی کارێ
تێشو کردن
پێک هێنانی بژیو بۆسەفەر
برێتی لە تێشت خواردن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
تێشووکردن
نانخواردنی بەیانی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
تێشووکردن
دروستکردنی تێشوو
تێشووکردن
زاد بۆ ڕێگاو بانان ئامادەکردن. نانخوواردنی بەیانی، بەرچایی