تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاووربایەگان
ئازەربایجان
ئاگر بەربوون
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاگر تێ بەربوون
بریتییە لە ڕق هەستان و ئاڵۆزبوون
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاگر تێ بەربوون
بەربوونی ئاگر لە شتێک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاگرباران
بریتییە لە ئاشووب و پشێویی ڕۆژگار
ئاگرباران
برێتیە لە شەڕە تفەنگی زۆر
بێتیە لە گەرمای زۆر و بەتەوەژم
ئاگرباران
«نتـ.»، «کنـ.» ١- گەرمای بێ ئەندازە. ٢- دابارینی گوللە لە شەڕدا، دەستڕێژ کردنی چەند کەس وێکڕا.
ئاگرباران کردن
«مستـ. متـ.» بۆمبا، گوللە تۆپ و تفەنگ و هەرچی لەم بابەتە بێ بە سەر جێگایەک یا کەسێکدا بەردانەوە.
ئاگرباراندن
ئاوورباراندن، گوللەبارانکردن
ئاگربارانە
[[ ئاگرباران + ە ــ ئە/ ]١ ]
«نتـ.» هەوایەکی گۆرانی کوردییە. □ «ئەی خودا لەم ئاگربارانە، ئەی خودا لەو ڕێزە خاڵانە، یار بەبێ تۆ مالم وێرانە». «فۆلکلۆر».
ئاگربارانە
ئاووربارانە، مەبەس لە پشێوی و ئاژاوەی ڕۆژگارە
ئاگرباز(باک)
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاگربازی
ئاگربازی
«حمسـ.»، «سیمـ.» تمـ: ئاتەشبازی.
ئاگربردن
«مستـ. لا.» بە هاسانی، داگیرسان و زوو ئاگر گرتنی شتێک یا ماددەیێک.: ئەم گوێنییە تەڕە ئاگر نابا. پووشۆکەی کوێخاحەسەن ئاگری چاک دەبرد. باڕووت خێرا ئاگر دەبا.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاگربڕ
قسەکردن بە جۆرێکی وا کە شتێکی خراپ لە خۆت دوور بخەیتەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاگربڕ
بەڕهەڵستکردنی ئاگر بۆ ئەوەی کە نەتەنێتەوە