تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرازە(دەر)
دارێکە وەبەر چتی قورس بدرێت وەکوو بەرازەی ئاشی. (دزە) مرخە. ددانێکی ئێسترێیە، کەڵبە. (باڵە) داری سوواندە. گورگەی خانوو. نوێل، چل مێردە: بازناوی ئاش، کە پێی ئاشی پێ بەرز دەکرێتەوە. دووددانی گەورەو بەرزە ووڵاخ لەشەش ساڵیدا دەری دەکات. چەند دارێکیشە دەخرێتە بن بەرداشی ژێرەوەی ئاش. (زا) هەرچتێک، کە چتێکی تری پێ بەرز کرێتەوە بەرازەی پێ دەڵێن
بەرازەوان
[به‌راز/1+3-ئه/2+وان]]
«نت.» ئەو کەسەیه که دەچێته بەر ڕەوەی بەرازان. شوانی بەرازان:: شێخی سەنعان حەوت ساڵی بەرازەوانی کرد.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەراش
بەراش
سنگ آسیاب
بەراش(باک)
بەراشۆ(باک)
بەراشە(باک)
باڵندەیێکە
بەراق(باک)
گەمەیێکی منداڵانەیە
بەرامای(هەورا)
بەرامبە ر بوون
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەرامبەر
دوو شتی ڕووبەڕووی یەک
بەرامبەر
[[1-به‌ر/1+2-ئان/3+1-به‌ر/1]]
«ست.» 1- حاڵی دوو کەس یان دوو کۆمەڵە خەڵک یان دوو شت که هێندێ لێک دوور بن ڕوویان ده یەکتری بێ.:: دووکانی باوکی شێرکۆ بەرامبە ری ماڵی پیرۆته. «لەشکریان بەرامبە ر وەستاوه. «بەرامبەرم دامەنیشه، جەرگت دەرهێنام له ڕیشه» «فولکلۆر». 2- حاڵی دوو شتی بە تەنیشت یەکەوه لێک جیاواز که بڵیندییان وەک یەک بێ:: سەری شێرکۆ بەرامبەر شانی شابازه. تەرازۆکه بەرامبەره «کاسەکانی له سەر یەک خەت ڕاوەستاون» 3- له باتی...، مقابل... له جێگەی...:: بەرامبەر به پیاوەتی فەرهاد مەگەر بیکووژێ و باقی بداتەوه. تێبــ.ینی: دەنگی «ن» لەپاشبەندی «2-ئان» دا به جیرانە تی دەنگی «ب» له وشەی «1- ب ر/1» دا دادەگۆڕێ و دەبێته «م» .
بەرامبەر
بەرانبەر، بەرابەر، تەراز، ناقار، حاست، راست، (دەر) وەرانوەر، وەراوەر، (هەورا) ڤەراڤەر، (ڕۆژ) بەرپۆز، هەڤبەر، تەنگال، (باک) بەردیلک، دوو چتی ڕووبەڕووی یەکتری._بوون: بەرانبەربوون._کردن: بەرانبەرکردن
بەرامبەر وە ستان
«مست. لا.» 1- ڕووبەڕووی کەسێک وەستان «تحدی کردن». 2- دژایەتی کردنی کەسێ به کردەوه. 3- جوابه جەنگی کردن دەگەڵ کەسێ. 4-هاوسەنگ بوون
بەرامبەرکردن
«مست. مت.» .1- پێک گرتنی دوو شت «نووسرا و...» بۆ دەرخستنی فەرق و جیاوازیان. «عا.» مطابقة. 2- وەک یەک لێ کردنی بەرزایی. قورسایی و.... و.... چەند شتان.