تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەرگ
(شهبە.): کۆ٬ شیو٬ -کردن:شیوکردن
بازووی دەرگا
تەکیەی دەرگا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دەرگا
دەمی هەموو دەفر و کونێک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دەرگا
چوارچێوە و تەختەیەکە کە بگیرێ بە دەلاقەی دەرگادا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دەرگا
دەلاقەیەکە لە ژوور و حەوشدا هاتوچۆی پێدا دەکرێ
دەرگا
(هەورا.): بەرە٬ بەر٬ دەر٬ دەرگە٬ دەرک٬ دەرکە٬ -کردنەوە:دانلا. زاری هەموو کون و دەفرێک
دەرگا کردن
سرباز کردن دُمل
دەرگائاخن
دەرگاخن٬ پڕکردنی دەفرێک لە چتێک و ئاخنینی تا دەرگایەکەی٬ کادێن پڕ کرێ تا دەرگایەکەی –ی پێدەڵێن. گولبێنە. تۆپەدانەیێکە کونی کەندوو و تەندووری پێ دەئاخنرێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دەرگابوون
کونبوونی برین لە خۆیەوە
دەرگابوون
باز شدن دُمل
دەرگابوون
دەربوونی برین لە خۆیەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دەرگابێن
پەتێکە دەرگای هەمانە و شتی تری پێ دەبەسترێ
دەرگابێن
دهانەبند ظرف
دەرگابێن
زاربێنی دەفر
دەرگابێن
بەنێکە دەرگای هەمبانە و چتی تری پێ دەبەسترێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دەرگاخن
پڕکردنی دەفرێک لە شتێک و ئاخنینی تا دەرگاکەی