تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەبەگون
(زەن.٬ هەورا.٬ کۆ.٬ کە.): قۆڕ.- ی: قۆڕی
مل دەبەرمل نان
تێکەوە گلان
بە دڵگەرمی خەریکی کارێ بوون
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاردەبارە
ئاردێکە خاوەن باراش بە خۆشی خۆی دەیدا بە ئاشەوان و بۆی دەکاتە ناو (قووڵکە) وە.
ئاردەبارە
بخشش آرد به آسیابان
ئاردەبارە
بەشە ئاردێک کە ئاشێڕ بۆ هەر بارێک کەمێکی بە خۆشی خۆی بە ئاشەوان دەبەخشێ
ئاردەبارە
[ [ئارد + ه ـ ئە/١ + بار + ە ـ ئە١/ ]]
«نتـ.»، «سیمـ.» هەندێک ئاردە زیاد لە مزەی ئاش، ئاشێر دەیدا بە ئاشەوان* ئاردەوارە، «مکـ.» قڕەمزە. تێبــ. ـ «بارە» کە لەم وشەیەدا هاتووە دوو ڕێی دەچێتێ، یەکیان کە بە مانای «بەهرە» و ئەویتریان «بار + ە ـ ئە / ١» بێ کە ئەو دەمە مانای وشەکە دەبێتە «هەقی بار کردنی ئارد»، بەلای منەوە ئەمەیان نیزیکترە لە ڕاستی.
ئاردەبارە
ئاردێکە خاوەند باراش بەخۆشی خۆی دەیدا بە ئاشەوان و بۆی قووڵکە دەکات
ئاردەبرنج
[[ئارد+ ە ـ ئە ١برنج] ]
«نتـ.» برنجی هاڕاوە
ئاردەبرنج
ئاردێکە لە برنج پەیدا بێ
ئاردەبێژ
[[ ئارد + ە ـ ئە١/ + بێژ] ]
«ستـ.» شتێ زۆر ورد هاڕابیتەوە، وەک ئاردی دابێژراو وا بێ. تێبــ. - تەنیا مامۆستا وەهبی ئەم وشەیەی نووسیوە، خاڵ و مردۆخ و گیو باسیان نەکردووە. هس.: ئاڵەبێژ.
ئاسوودەبوون
«مستـ. لا.» ١- لە کۆڵ بوونەوەی گیروگرفت. ٢- ماندووحەسانەوە.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئامادەبوون
سازکردن و ڕێکوپێککردن
ئەدەبخانە
آب خانە، آبشتگاه، آبشتگە، جایی، کنارآب.
ئەدەبخانە
ئەدەبخانە
مُستراح
ئەدەبخانە
«نتـ.» تمـ: ئابخانە. «ئەدەبخانەکە و حەوزی تێکەوتن» «پڕیانە لە ئاو، هێندە بێ بەختن» «پیرە مێرد- ٢٦٥»
ئەدەبدان
فرهنگیدن، فرهیختن، برهختن، پرهختن، پرهیختن، آرام کردن، نکوهیدن، نکوهش دان
ئەدەبدان
سەنگینکردن، ئارامکردن، مۆچکردن، مۆچیاریکردن، تەزانن. [ئامۆژگاریکردن. تەمێکردن]
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەدەبگرتن
فێربوونی ئەدەب و شەرم