تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەدی
خراپە، گەندی، خراوی._کردن: خراپە کردن. دیتن؛ بە دیم کرد. بەڵێ، ئارێ؛ خوێندت؟ بەدی خوێندم._بوون: خراپ بوون. بە دیارکەوتن
بەدی کردن
بەربادی
تەفرو توونایی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەربوودی
بەربوودی
ینگه
بەردی بن گۆم
«کن.» «نت.» بۆ شتێکی کە له دەس چووبێ و دۆزینەوەی گران و دژوار بێ یا هەر نەدۆزرێتەوه.
سەرچاوە: نالی
بەردی به قیمەت
(احجار کریمة).

گوتم: ئەی ماه، دڵی من به دڵی خۆت بکڕە!
گوتی: من بەردی به قیمەت به کەبابی نادەم
بەردی تروسکەدار
بەردێکە بتروسکێتەوە
بەردی جەهەننەم
بەردی سارد و گەرم
«نت»، «کن» نسکۆ و گیر و گرفتی ڕۆژگار::یاخوا قەت بەردی سارد و گەرمت وەبەر پێ نەیێت.
سەرچاوە: نالی
بەردی عەجووز
برجی پیرەژن لە دوا ڕۆژەکانی زستانا، یاخود مەبەست لە (بەرد) هەر بەردی کوردی و لە (عەجوز) یش بنیادەمی پیرە.

ئەو فەوت و وەفاتە سەبەبی عەهد و وەفاتە
چوو صاعیقەیی بەردی عەجووز و گوڵ و مل هات
بەردی نرخدار
کەڤڕی بوها
بەردی چەخماخێ
کەڤر ئەژیر
بەردی ڕەژی
بەردی خەڵووزی، (باک) بەرێ کومری
بەردی کفتە
بەردێکی پان یا ناوچاڵە، کە بە کوتکی گۆشتی بۆ کفته و چێشتی دی تێدا دەکوتن
بەردی(باک)
جوورە دارێکە
بەرژەوەندی
بەرژەندی، چەخشی
بەرژەوەندی تاک
صالح الفرد
بەرژەوەندی تاک
Individual welfare