تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوریشم دۆز
۱- «نتـ.» هەر شتێکی بە ئاوریشم نەخشی لەسەر کرابێ. ۲- «ستـ.» حاڵەتی هەر شتێ کە بە ئاوریشم نەخشێنرابێ. «وەستای سەراجم لەبۆ بێنن، تەکەڵتووی ئاوریشم دۆزم بۆ پێک بێنن.» «تحفە: جـ۲_۱٦۵». ۳- «سفا.» کەسێکی بە ئاوریشم چتان دەنەخشێنێ.: وەستا سەعیدی ئاوریشم دۆز.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دۆز
دۆز
مەبەست لە ژیاندا، مەڕام
تۆڵە، تۆڵ، حەیف
پشکن، پشکنەر: خۆت بدۆزەوە، سەرم بدۆزەوە
دۆز
(باک.): داخووازی. (هەو.) دوورەوە، ئەو کەسەیە کەوش و چتی تر دەدروێتەوە. (باک.): هۆ، مایە، بۆنە. خۆ بە زیرەک و خۆشخوو نوواندن. ئامانج. (باک.): داوا، خوواستن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
قولاپ دۆز
کەسێکە بەقولاپ شت بدروێ
هێلانە دۆز
مرشکێکە لە هێلانەی خۆی بگەڕێ.
هەنگ دۆز
کسی که بدنبال کندوی زنبور عسل می گردد، جویندهٔ نسل نوین زنبور
هەنگ دۆز
کەسێ کە بە شوێن هەنگدا دەگەڕێ تا پەیدای کات
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کەوش دۆز
تەوەنو دۆزەخی(هەورا)
بەردی جەهەننەمی
دۆزدار
(باک.): خۆ بە زیرەک و خۆشخوونووێن
دۆزراو
پشکناو، پشکێنراو
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دۆزراوە
شتێکە کە دۆزیبێتەوە
دۆزراوە
چتێکە دۆزرابێتەوە ، دیترابێتەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دۆزکردن
دۆزکردن
(باد.): داواکردن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دۆزین
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دۆزین
دۆزین
جوریدن، جستن. (شپش جُستن)
دۆزین
تفَلَّي، تَفلِیَة.
دۆزین
مەبەس لە نۆڕینی بەرگی دژوێنە بۆ مۆریانە و ئیتر، پشکووناندن، پشکوونینەوە. لێ کۆڵینەوە و پشکنینی کەسێکی بە قسە