تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوردوو
[[ئاور+دوو]]
«نتـ.»، «مکـ.» سووتەمەنیی کە لە کوردستان باو بووە، تەندووری پێ داخەن و ئاوری پێ بکەنەوە «چرپی، تەپاڵە، پشکەڵ،...». ٭ «بکـ.» ئاوردوو «تمـ: ژابا_۴، کفـ_۴۸».
ئاووردوو
ئاگردوو، دارودوو، دەس ئایەر،(هەورا) سووتمان، سووتەمەنی، دارودەوەن و پووشووگووێنی و چتی سووتەمەنی، سۆتەنی
ئاگردوو(باک)
ئاگرودوو
کنایە از خانە و کاشانە
ئاگرودوو
[[ئاگر + و + دوو «دووکەڵ» ]]
«نتـ.» ١- «هلـ.» تمـ: ئاوردوو ٢- «سیمـ.»، «کنـ.» ئاگردان «بەنیشانەی ئاوەدانی ماڵ و بنەماڵە و خێزان» تمـ: «هبێد ــ ١» * وەجاغ.
ئایەندەی ڕابوردوو
Future in the Past، واتە ئایەندە لە ڕوانگەی ڕابوردەوە، «کتێبەکەم پەیدا کرد چونکە دەبا بیخوێنمەوە» - لە ڕابوردوودا «پەیدام کرد» چونکە دەبا لە ئایەندەدا «بیخونمەوە».
ئوردوو
قۆشەن، سپا، لەشکەر. [سوپا]
ئۆردوو
اُردو، سپاه
ئۆردوو
[[تو. مەغوولی]]
«نا.» ۱- هەموو ئەو شەڕکەرانە یا چەکدار و سەربازانەی سەر بە دەوڵەتێک یا فەرماندەیەکن.: ئوردووی نادرشا، ئوردووی سمکۆ، ئوردووی سوور. ۲- «مجـ.» کۆمەڵێکی زۆری خەڵک کە پێکەوە جۆرە پەیوەندێکیان هەبی.: ئۆردووی پێشەنگی «کەشفی» ٭هوردوو، لەشکر، قۆشەن. «کئێر.» ئەڕتەش.
ئۆردوو
لەشکر، ئۆردی، هۆردوو، پێگەە._بەز: لەشکرگە، هۆردووبەز._گا: لەشکرگا
ئۆردوو بازاڕ
[[تو. کو.]]
«نتـ.» ۱- بازاڕێکی لە زەمانی کۆندا دەگەڵ ئۆردوو لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر دەچوو. ۲- «کنـ.» شوێنی بە ئاژاوە و هەرچی و پەرچی کە کەس ئاگای لە کەس نەبێ.
ئۆردوو بەز
[[تو. کو.]]
«مسقـ.» دابەزینی ئۆردوو لە شوێنێک بۆ حەسانەوە یا ماوەیێکی کەم.: نادرشا کە دەچوو بۆ گرتنی هیندستان لە کرمان ئۆردووبەزی کرد. ٭لەشکربەز.
با بردوو
[[با + بردوو]]
(سمف.)، (مج.) هەر شتێکی لەدەس دەرچووبێ.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بابردوو
بریتییە لە شتی زۆر سووک