تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دووبەر
دووباد،پتەو،قایم، مەحکەم
دووبەرخ
مەڕێکە دوو جاران زابێ
دووبەرداری
جووانووێکە چووار بەهاری دیتبێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دووبەرە
شتێکی گردی کولۆرە لە دار یا لە قوڕ دروست دەکرێ و دەنرێ بەپاشەوانەی هەنگەوە ە شانی تێدا هەڵبەستێ
دووبەرە
دووبارە،چتێکی گردی کولۆرە لە دار یا لە قوڕ دروست دەکرێ لە پاشەوانەی هەنگییەوە دادەنێن تا شانەی تێدا هەڵبەستێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دووبەرەکی
بەربەرەکانی و ملەملە وێستانی دوو کەس یا زیاتر لەگەڵ یەکدا
دووبەرەکی
دووتیرەیی، بەربەرەکانیێتی مل ملانێ، ملەملە ڕاوەستانی دوو یا چەند کەسێک لەگەڵ یەکتری. ناکۆکی، دووبەندی.
هۆردووبەر