تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
یەقخواردنەوە
پۆنگخواردنەوەی شتێک لە شوێنێکدا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
یەقکردنەوە
شێ هەڵهێنانی هێندێ شت ، وەک شەکر و تووتن و گەزۆ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
یەقکردنەوە
هێنانەوەی خواردن لە دەمەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
یەقکردنەوە
یەکاڵا کردنەوە
یک لایه کردن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
یەکاڵاکردنەوە
دادڕین و لەیەک جیاکردنەوەی شت
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
یەکاڵەکردنەوە
ئاڵە بێژ کردن
«مستـ. متـ.» دابێشتنی هەندێ شتی هاڕاوە و کوتراو «برنج، دارچین، بەهارات...» بە پارچە قوماشێکی تەنکی شاش، بۆ جیاکردنەوەی ئەو بەشەی باش نەکوتراوە.. * واڵە بێژ کردن «سیمـ.».
بازاڕ کردن
[[بازاڕ/٤+ كردن]]
(مست. لا.) قسەکردنی کڕیاڕ و فرۆشیار لەسەر نرخی کاڵا، هەوڵدانی بۆ سووکی کردن لە نرخی کەلوپەلدا، *سەودا کردن
باش کردن
[[باش/١ +كردن]]
١- (مست. مت.) گۆڕینی حاڵی شتێک، کارێک یا کەسێ لە هەر بابەتێکەوە بێ، لە خراپی ڕا بەرەو چاکی: حوکمی زاتی (ئۆتۆنۆمی) لە کوردستانی عێڕاق، حاڵی نەتەوەی کورد باس دەکا. یاسای چاک کردنی کشتوکاڵ ژیانی جووتیاران باش دەکا. ٢-(مصت. لا،) ئەنجام دان یا نەدانی کارێک کە بە لای کەسێکەوە ئەوەی کراوە مەسڵەحەت بووە.: باشت کرد وەڵامت نەدایەوە دەنا لێتان دەبوو بە شەڕ. باشت کردووە سەر لێدا ئەگینا گلەیی نەدەبڕاوە.
باناندن
[[؟]]
«مست، مت.» کاریله و بەرخی ساوا و ەبەر بزن یا مەڕ «غەیری دایکیان» خستن. کارێکی «بانۆک» دەیکا. تێبــ.- تەنیا مامۆستا ی خوالێخۆشبوو مامۆستا «گیو» ئەم وشەیەی نووسیوە.
بانگ کردن
[[بانگ/١+كردن]]
«مست.،» مت» ١- بەدەنگی بەرز ناوی کەسێ هێنان و داوایەک لێکردنی:: ئەوەندەی بانگیان کرد گوێی لێ نەبوو. بڕۆ ماڵی شاسوار بانگی که تا ئێره بێ. * بانگێشتن. قاو کردن، گاز کردن. ٢- مێمانی کردنی کەسێ، دەعوەت کردنی یەکێک بۆ نان خواردن لە شوێنێک *بانگێشتن کردن،چڕین.
بانگێشتن کردن
[[بانگێشتن+كردن]]
«مست.، مت.»، «مک.» ئاگادار کردنی کەسێ یا کەسانێ بۆ چوونه ماڵ یا هەر شوێنێکی تر بۆ: نان خواردن، خواردنەوه، شایی و خەنەبەندان یا هەر جوورە کۆبوونەوەیەکی لەم بابەتانه. *دەعوەت کردن. «کعر.» زیافەت. «مک.» مێمانی کردن. «سن.» میرفانی.
باوەش پێدا «پێا» کردن
«مست. مت.» بە هە ر دوو دەست و گورج و گۆڵی پڕ بەشتێ یا کەسێکدا کردن:: هەر باوەشی پێداکرد و خستیه سەر شانی، باوەشی پێیا کردو دای بە ئەرزا.
بردن
«مست. مت.» شتێ یا کەسێ لە جێگای خۆ هەڵگرتن و دوورخستنەوەی:: بەیانی تا دێم ئەم مێزه لەم ژووره لابەرن. خۆزگه ئەم کاربەدەسته خراپەیان لادەبرد.
برووسکاندن
«مست.، لا. ١- پەیدا بوونی «برووسک /١» له ئاسمان:: هەروا دەبرووسکێنێ و ناشبارێ* برووسکەدان. ٢- پەیدا بوونی «برووسک/٣» له شوێنێکی لەشی ئادەمیزاددا :: له دوێنێوه پشتی دەستی کردووه به برووسکاندن. «سن» برووسکانن.
بنکەن «د» کردن
«مست.، مت.»، «سیه.، سن.» تم: بنکۆڵ کردن.
بنیاد کردن
«مست. مت.» تم: بناغه دانان.
بنێشت خۆش کردن
«مست.، مت.» 1- کوڵاندن و پاڵاوتن و قاڵ کردنی بنێشت. 2- جاوین و نە رم کردنەوە ی بنێشتی ڕەق. تێبــ.- بنێشت پاش کوڵاندنی ڕەق و تورت دەبێ و منداڵ نازانن بیجاون، هەر لە دەمیاندا ورد بوو قوتی دەدەن، بۆیه یەکێک «دایکیان، خوشکی گەور یان لەپێشدا بۆیان دەجوێ تا نەرم دەبێتەوه و لەبەر یەک دەکشێ.
به بووک بردن
«مست. مت.»، «کن.» جنێوه و کەسێکی ئەم قسەیەی پێ دەگوترێ وەکوو پێی بڵێن «ژنه و به مێردی دەدەن» وایه.
بووک دابەزاندن
بۆن پێوەکردن
«مست. مت.» 1- تم: بۆن کردن/٣. 2- شتێک له لووتی خۆ نزیک کردنەوه، لەبەر ئەوەی کە بۆنێکی خۆشی لێدێ. شەمامەیێکی بەدەستەوه بوو خێرا خێرا بۆنی پێوه دەکرد. 3- «کن.» دانانی شتێک بۆ کەڵک لێ وەرگرتنی:: ئەوه ئەو باقلاوەتان بۆچی داناوه بۆنی پێوه دەکەن ؟
بۆڵه بۆڵ کردن
«مست. لا.» تم: بۆڵاندن.
بەتەڵاندن
[[ كو.عا]]
مست. مت.»، «مک.» لەناودان، لەناو بردن، ڕایه کردن، لەدەست خۆ دەرکردن.
بەخەم کردن
مست. مت.»، «کن.» تم: بەخێوکردن.
بەروپشت کردن
«مست.ست.» هێنانه پێشەوەی لای پشتەوەی هەندێ پارچەی جلک «کراس و....» لەبەر هەر هۆیە کی بێ.
بەل کردن
[[ به‌ل/3 + کردن]]
«مست. مت.»، «هل.» ئاوسان و گەورەبوونی قەوانی فیشەک له لوولەی تفەنگدا لەبەر فراوانی جێگەی فیشەک و ئەوشاری گازی باڕووت.