تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کڕووزاندن
سووتاندنی ئێسک و موو
برێتی لە لەبەین بردن
کڕڕەکردن
چەڵتووک سپی کردن. مەبەس لە پێزانینی کەسێکییە لە چتێکی٬ فیسارەکەس بە فیسارە چت کڕڕە دەکا واتە زۆری حز لێیەتی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کڕکردن
بریتییە لە کوشتنی یەکێک بەدزییەوە
کڕکردن
برێتییە لە کوژتنی یەکێکی بەدزیەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کڕە کردن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کڕە کردن
بریتییە لە بوونی کەسێک بە مەمنوون لە شتێک
کڕە کردن
پەڕش و چەڵتووک لە ئاسیاوی کڕە هاڕێن
برێتی لە منەت کێشان، سپاس کردن
کڵاشە کردن
زۆری قوڕ لە زەویدا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کڵاشەکردن
هەڵگیرانی قوڕ بە پێڵاوەوە لە کاتێکدا کە زەوی بووبێ بە قوڕ
کڵاشەکردن
هەڵگیرانی قوڕە بە پێڵاوەوە لە کاتێکیدا کە زەوی بووبێ بە قوڕ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کڵافەکردن
بەستنەوەی نۆما بە (کڵافە)
کڵافەکردن
بەستنەوەی نۆما بە کڵاف