تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوەدان کردنەوە
«مستـ. متـ.» ۱- سەر لە نوێ بنیات نانەوەی شار یا دێیەک، کە ماوەیەک وێران و چۆل بووبێ. ۲-خانوو دروست کردن و کۆ کردنەوە و نیشتەجێ کردنی خەڵک لە شوێنێک و کردنی بە گوند یا شار.: «سەڵماس» لە شوێنی «کۆنەشار» ئاوەدان کراوەتەوە کە بوولەرزە وێرانی کرد. «مووسڵ» لە نیزیک کاولەکانی «نەینەوا» ئاوەدان کراوەتەوە. «مەهابات» بداغ سوڵتان ئاوەدانی کردۆتەوە. و خەریکن «بابل» ئاوەدان دەکەنەوە.
ئاوەژوو کردنەوە
«مستـ. متـ.» ۱-هەڵگێرانەوەی شتێک لە بارێکەوە بۆ بارێکی تر. ۲-بەر و پشت کردنی جلک و پۆشتەنی: لە کوردەواری کە سەگ بلوورێنێ لینگە کەوشێک ئاوەژوو دەکەنەوە. ٭ئاوەژوو کردن.
ئاگر کردنەوە
«مستـ. متـ.» ١- هەڵکردنی ئاگر بۆهەر مەبەستێک بێ: خێرا ئاگرێکمان کردەوە خۆمان ئیشک کردەوە. دەی کچی چاک زوو ئاگری بکەوە و هێلکە و ڕونێکمان بۆ بکە. ئەمە لای خۆتان ئاگرتان کردۆتەوە، دووکەڵ کوێری کردین. ٢- «کنـ.» ا» بەرپاکردنی فیتنە و شەڕ و شۆڕ: هیتلەر ئاگرێکی کردەوە دنیای سووتاند. ب» هار و هاجی کردنی مناڵان و دابین نەبوونیان: مندال! ئەو ئاگرە چییە کردۆتانەوە، ڕۆکەون بۆ خۆتان. * ئاگرنانەوە.
ئاگر گەش کردنەوە
«مستـ. متـ.» تمـ: ئاگر گەشاندنەوە.
ئاگر گەشاندنەوە
آتش باد زدن
ئاگر گەشاندنەوە
«مستـ. متـ.» ١- باوەشێن کردنی مقەڵی یا ئاگردانی ــ کە خەڵووزی تێکرابێ و چەند پۆلووی خرابێتە سەر ــ تا سکڵەکان هەموو ڕەژییەکە بگرنەوە و بیکەنە یەکپارچە ئاگر. ٢- هەڵسووڕاندنی ئاتەشگەردان هەر بۆ ئەم مەبەستە. * ئاگر گەش کردنەوە.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاگرکردنەوە
هەڵگیرساندنی ئاگر
ئاگرکردنەوە
ئاوور کردنەوە، ئاوور هەڵاییساندن، ئاگر خۆشکردن. بنچینەی شەڕو کێشەنانەوە
ئاڵ بردنەوە
مرگ طفل یا مادر بوسیله آل
ئاڵ بردنەوە
مردنی زەیستان یان کۆرپەی ساوا بە دەست جنۆکەی ئاڵەوە
ئاڵ بردنەوە
[[٢- ئاڵ + بردنەوە]]
«مستـ. لا.» مردنی ژنی زەییستان یا منداڵەکەی، لە دوای زالی لە چەند ڕۆژێ.: ئاڵ بردییەوە، شەوارەی بۆ بگرن با ئاڵ نەیباتەوە.
ئاڵ بردنەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاڵبردنەوە
دووچاربوونی زەیستان بە نەخۆشی (ئاڵ)
ئیحیا کردنەوە
[[عا.: احیا + کو: کردنەوە]]
(مست. مت.) ١- زیندوو کردنەوەی مەعنەوی. ((مەلا سەءیدە وا سەڵا ئەکا)) ((ڕوحی (بەلال)مان بۆ ئیحیا ئەکا)) (پیرەمێرد- ٢٦٦) ٢- (کئێر.) ڕەونەق دان بە جێگە یا شتێک. ((ماڵت ئاوەدان بێ باغەوان بۆ ئاڵووباڵووت بازاڕت ئیحیا کردەوە)) *بووژاندنەوە، ژیاندنەوە.
ئیستیشهادنامە
[[عا. کو.]]
(نت. کئێر.) کاغەزێکە چەند کەس مۆری دەکەن و دەربارەی مەسەلەیەک یا کارێک شایەتی دەدەن *(کعر.) مەزبەتە.
ئیشک کردنەوە
(مست. مت.) نەهێشتنی تەڕایی لە سەر شتێکی کە لە لاوە تەڕ کرابێ یا تەڕ بووبێ. دە وەرنە نیزیک سۆبەکە خۆتان ئیشک کەنەوە، ها! ئەوە خاولی دەموچاوی پێ ئیشک کەوە. ٢- (کن.) پاشەکەوت کردن، دەست پێوەگرتن، لەچەری کردن. بە قوربانە! لیرەکان دەست لێ مەدە هەر ئیشکیان کەوە. هیچ خەرج ناکا هەر خەریکە پارەکانی ئیشک دەکاتەوە، ئەم منداڵانەی لە برسان ئیشک کردۆتەوە. تێبــ.- بەکارهێنانی ئەم وشەیە بەم مانایانە، سەر کۆنەی تێدایە.
ئیعادە کردنەوە
[[عا.: ئیعادە + کو: کردەوە]]
١- (مست. لا.) دووپاتە کردنەوەی قسە، سەر لە نوێ خوێندنەوە یا گوتنەوە. چەند جارمان لێ ئیعادە کردەوە، ئەوجار تێ نەگەیشت. زۆر سەیرە دەجار قسەیەک ئیعادە دەکاتەوە. ٢- (مست. مت.) آ)ڕەت کردنەوەی شتێک بۆ خاوەنی. کتێبــ.ەکەم بۆ ئیعادە کردەوە. هێشتا پارەکەی شێرکۆی ئیعادە نەکردۆتەوە. ب) گەڕاندنەوە و ناردنەوەی شتێک بۆ شوێنێ. ئەوڕاقەکانیان ئیعادەی بەغدا کردۆتەوە.