تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بار کردن
بارکردن، باربندی، کوچ.
بار کردن
باربەنی، کۆچ. [بارگە تێکنان، گواستنەوەی کۆمەڵێک مرۆڤ لە شوێنیکەوە بۆ شۆێنێکی دیکە.]
بار کردن
حَمل، رَحل، رَحیل، تَرحال، اِرتحال.
باراش لێ کردن
باراش لەئاشیدا ووردکردن. درێژە بە ئاخۆتنێدان
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
باراش لێکردن
باراشکردن لە ئاش بریتییە لە تێهەڵکردن و درێژەدان بە قسە
باراش لێکردن
(مست. مت.) بردنی (باراش) بۆ (ئاش) و کردنی بە (ئارد) * باراش هاڕین.
باراندن
بارانیدن
باراندن
لە بەرزییەوە پرژاندن: هەورە ڕەش باراندی، زاوایان گوڵباران کرد
باراندن
(مست. لا.) بوونە هۆی هاتنەخوارەوەی باران. ٢- بەردانەوەی یەک لە دوای یەکی (چەشنی باران) شتێک بەسەر جێگایەک یا کەسێکدا ((باران باراندت خوێیەکەت شووشتمەوە، تەرزە باراندت کەرەکەت کووشتمەوە، چراخ هەڵمەکەی خۆم ئەدۆزێتەوە)) (فۆلکلۆر).
باربردن
بارکێشانی بارەبەر
بار دزین: دز هات بارەکانی برد
هەڵکردن و لێ قەبووڵ کردن: بە خوا برا من باری تۆ نابەم
باربردن
باربرن، بارهەڵگرتن، بارگووێزتنەوە. دەرەقەت هاتن، لەگەڵ هەڵکردن
باربەست کردن
[[بار + بەست (بەستن) کردن]]
(مست. مت.) تم: باربەستن. ٢- (مست. لا.) خۆسازکردن بۆ ئەنجام دانی کارێ. باربەستی خۆیان کردووە شەوەکی وەڕێ دەکەون.
بارخانە کردن
[[بارخانە + کردن]]
(مست. مت.)، (کئێر.) هەڵچنینی فەردە و بار (هەرچێکی بێ) لەسەریەک، لە عەمبار یا هەر جێگەیەکی ترا.
بارسووک کردن
(مست. مت.) ١- کەم کردنەوەی قورسایی باری وڵاغ یا هەر هۆیەکی تری گواستنەوە. ئەم سەربارە داگری و هەندێ باری گوێدرێژەکە سووک کەی باشە، دەنا لەم هەورازە سەرناکەوێ. ٢- کار لە کۆڵ کەسێ کردنەوە، تەکلیف لەسەر لابردن، ئەرک کەم کردن. ئەگەر ئەم دەفتەرەیان تۆ بینووسیتەوە بارم سووک دەکەی، خۆزگە دەڕۆیشتن و باریان سووک دەکردین.
بارنەبردن
تحمل نکردن زندگی