تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چەپڵەلێدان
لێدانی چەپڵە بەلەپی هەردووک دەستان
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
چەپەربەندان
بریتییە لە وێستانی چەند کەسێکی زۆر بەگردی شتێکدا بەجۆرێک کە وەک تووڵی چەپەر بەتەنشت یەکەوە بن
چەپەربەندان
گردهمایی
چەپەربەندان
کۆبوونەوەی بە کۆمەڵ، لێک خڕبوونەوە
چەپەربەندان
بریتییە لە وێستانی چەند کەسێکی زۆر بە گردی چتێکیدا بە چەشنێکی، کە وەک تووڵی چەپەر لە تەنیشت یەکترییەوە بن
چەپەنداز(باک)
فێڵەزان، دەغەڵ._ی: فێڵ، دەغەڵی
چەکدار
بەچەک، بەسیلاح، خاوەن ئەسپابی شەڕ
چەکدار
پڕچەک، چارچەک، بەچەک._کردن: چەکاندن._ی: پڕچەکی، بەچەکی
چەکداماڵین
کەمکردنەوە و لەناوبردنی چەک و تەقەمەنی یان کۆنتڕۆڵی ئامێری جەنگی و کەمکردنەوەی هێزی سەربازی بەمەبەستی داشکاندنی مەترسی شەڕ و زیادبوونی ئاسایش و هێمنایەتی نێونەتەوەیی. لە بابەت چەکداماڵینی هەمەلایەن و گشتگیر، لە مێژە باس و کۆڵینەوە کراوە. یەکەم جار لە «کۆمەڵی نەتەوەکان» لە ساڵەکانی 34- 1927 و پاشان لە «ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان» بەڵام هیچکامیان نەیانتوانی ئەم کێشە چارەسەر بکەن. پاش شەڕی یەکەم و دووهەمی جیهانی و بەهۆی ئەو کارەساتانەی کە لە جیهان ڕوویاندا بە تایبەت، پاش دروستکردنی چەکی ناوەکی هەوڵ و دەوڵی نێونەتەوەیی بۆ ئەم مەبەستە زیاتر پەرەی سەند و ئەمەش وایکرد کە لایەنگرانی چەکداماڵین بە خێرایی کۆببنەوە و بڕیاری گرنگ دەربکەن و بە کردەوەش هەنگاوی بەرچاوی بۆ بنێن. بۆ وێنە پەیمانی ئاتلانتیکی باکووری (ناتۆ) لە ساڵی 1943 بەمەبەستی دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەکی لەبار بۆ ئەم مەسەلە چەن هەنگاوێکی هەڵگرت.
پڕۆسەی داماڵینی چەک، ڕەنگە بە شێوەی یەکلایەنە، دوولایەنە و چەندلایەنە یان پاژەکی و گشتی بێت. لە سیستەمە سیاسییەکانی هاوچەرخدا چەکداماڵین، بەدوای شکستهێنانی لایەنێکی شەڕ دێتە ئاراوە و دەوڵەتی سەرکەوتووی شەڕەکە دەست ئەکا بە داماڵینی چەکی لایەنی دۆڕاو.
پێویستە بگێ کە چەکداماڵین، خۆبەخۆ نابێتە هۆی دابەزاندنی مشتومڕ و کێشە. ناکۆکی مەسەلەکە لەوەدایە کە پڕۆسەی داماڵینی چەک کە بۆ نزمکردنەوەی کێبەرکێی چەک و تەقەمەنی دێتە کایەوە، هەندێ جار خۆی دەبێتە هۆی کێشە و ململانێ. چاودێریکردن بە سەر پڕۆسەی چەکداماڵین پێویستی بە بەڕێوەبەرایەتییەکی ناوەندگەرای بەهێزە.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
چەکوچڕدان
مژینی مەمک بەجۆرێ کە هیچی تێدا نەمێنێ
چەکوچڕدان
تا آخرین قطره چکانیدن
چەکوچڕدان
دوامین دڵۆپ دەرهێنان
چەکوچڕدان
مژینی مەمک بە چەشنێک، کە هیچی تێدا نەمێنێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
چەکەدارسی
مەردوومی زەبەللاحی شەپ و شۆڕ
چەکەرداسی
زەبەلاحی بێکارە
چەکەرداسی
مرۆی زەبەللاحی شرپ و شۆڕ