تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
داهی
[ص.ع ]
(داهی - dahi)
زیرەک، هوشیار، به هوش، بەئاوەز، دانا.
سەرچاوە: شیرینی نوێ
داهيَة
ذو دَهاء. واسع الحیلة / زۆرزان. زیرەک. بلیمەت.
سەرچاوە: شیرینی نوێ
داهيَة
مُضیبَة. بَلیَّة / بەڵا. کارەسات. چورتم. گێژاوی ڕۆژگار.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
داهیه
[ص.ع ]
(داهییه - dahiye)
زور زیرەک، هوشیارو دانا، بو ژن و پیاو بەکاردن، پیتول.
داهێزان
بێهێز بوون. کەمهێز بوون. بە عارەبی دەکاتە «ضمور». atrophy.
[وا پێ دەچێ «داهێزان» لە «هێز» ەوە هاتبێ. لەمەوە دەتوانرێ «داهێزان» بۆ شتێکی چرۆسا بێ یاخود دالەنگا بێ یاخود ڕوو لەکەم کردن بێ، بەکار بێت. وەک: داهێزانی ئابووری، داهێزانی کارەبا، داهێزانی کشتوکاڵ، ئەم زاراوانە واتای کۆنینەی داهێزان ناکوژن. زاراوەسازی پێوانە ل. 76].
بۆ پێچەوانەکەی بڕوانە ڕاهێزان.
داهێزان
(کۆ.):داهێزران٬ سست بوونەوەی مرۆ. شل بوونەوەی هەویر.
داهێزاندن
داهێزراندن٬ لەش-: لەش داهێزران
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
داهێزران
شلبوونەوە و ئاودانەوەی هەویر لە بەر زۆر مانەوەی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
داهێزران
لەش قورسبوون و تێکچوونی بە هۆی نەخۆشییەوە
داهێزران
داهێزران
سست و خاوبوونەوەی مرۆ٬ (کۆ.): داهێزان٬ لەش قورس بوون و تێکچوونی بەۆی نەخۆشییەوە٬ شل بوونەوە و ئاو دانەوەی هەویر لە بەر زۆرمانەوەی: هەویرەکە داهێزراوە و نانی لێ نایێت
داهێزراندن
داهێزراو
لەشگران٬ خاو وسست