تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دادانەوە
هێنانە خووارەوەی پەردە و ئیتر، شۆڕکردنەوەی هەر چتێکی بێ.-ی پێنووس:دووبارە خۆشکردنەوەی سەری پێنووسە بۆ نووسین.-ی بارانە و بەفر: مەبەس لە جاری دووەم و پتری بارینی وانە.-ی قۆڵ وداوێن: هێنانە خووارەوە، شۆڕکردنەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دڵخۆشیدانەوە
بەسەر یەکێکداهاتن و خەفەت ڕەواندنەوە لە دڵی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دڵخۆشیدانەوە
لاواندن و ڕامکردنی یەکێک کە کارێکت پێی بێ
دڵدانەوە
دلنوازی
دڵدانەوە
دڵجۆیی
دەقاقدانەوە
دووبارە بێژانەوەی دانەوێڵە بە بێژنگ بۆ ووردە لێ بڕینی . کوتانەوەی برنجی نیوەکوتراو. لێدان
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دەقدانەوە
بریتییە لە لێدانی یەکێک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دەقدانەوە
دووبارە بێژانەوەی دانەوێڵە بەبێژنگ بۆ وردە لێ بڕینی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دەقدانەوە
دووبارە کوتانەوەی برنجی نیوەکوتراو
دەقدانەوە
دووبارە بێژانەوەی دانەوێڵە بە بێژنگ بۆ ووردە لێ بڕینی، دووبارە کوتانەوەی برنجی نیوەکوتراو. بۆ لێدانی کەسێکیش بەکاردەبرێ، کە ئەمڕۆ نەچییە قوتابخانە دەقت دەدەمەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دەمدانەوە
گەشانەوەی گوڵ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دەمدانەوە
گەشانەوەی گوڵ یا قەڵشینی میوە و هەنارە، کرانەوەی زاری برین
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دەنگدانەوە
هاتنەوەی دەنگ لەناو شاخ و دۆڵ و گومەزدا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دەنگدانەوە
بڵاوبوونەوەی دنگوباس بەجۆرێک کە گەلێ کەس بیبیستێ