تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دارک
لاسک و دەماری وشکەوەبووی تووتن
دارک
دەمار،لاسک و دەماری ووشک بووەوەی تووتنی ڕەشۆکی و خوردە لەپاش بژارکردنی._ی ترێ:قونچکەکانی ترێیە._ی تووتن:دەمارەکانێتی.(باک.)داردەست، مودنە،داری گچکە، داری زاوای.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دارک بژێر
کەسێکە دارک لە تووتن جیا بکاتەوە
دارک بژێر
هەڵاواردنی دەمار لە تووتن
کەسێ کە دەمار لە تووتن جیا دەکاتەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دارکاری
دارکاری
بەدار لێدان
دارکاری
(هەورا.)چێکاری، بەداری لێدان، لێدانی گیانداربەدار یەک لەسەریەک. _کردن: بەداری لە کەسێکی یا گیان لەبەرێکی دان.
دارکبژێر
کەسێکە دارک لە تووتن جووێ بکاتەوە.
دارکردن
دارکرن،دارکۆکردنەوە،بڕینی دار بۆ سووتاندنی.
دارکرۆک
دارکوب
دارکرۆکە
دارکوب
دارکلۆرە(کۆ.)
دارکونکەرە،دارسمە.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دارکنێر
درەختێکی بۆنخۆشی کۆیستانییە دارەکەی لە داری چوالە دەچێ
دارکنێر
دارەکونێر،دارێکە بەقەد قەیسییە لە شووێنی تەڕو زیخماڵدا پێدەگات پشتی گەڵایەکانی بەسپی دەنوێنێ،پەلکی لە هی چناری گچکەترە،لەهەر جێگایەکی بێ مار نزیکی ناکەوێت.دارەکەی بۆگۆچان دەسدەدات دارێکی بۆنخۆشی کووێستانییە وەداری چووالە دەچێ.
دارکنێرە(هەورا.)
قڵف،قوڵف،قوڵفەی دارینە لە هەگبە و تێڕ و ئیتر دەخرێت.
دارکوت
دارکوب
دارکوت
دارتەقێنە، دارتورکنەک
دارکوتک
چوبی که از آن برای برهم زدن آتش استفاده می سود