تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕوینە خۆرد
خورد رفتن، کوتاە شنک.
ڕوینە خۆرد
کۆتاوە بوون. تەسکەو بوون.[کورتبوونەوە، تەسکبوونەوە]
ڕوینە خۆرد
اِنتِقاص، تَقَصُّر.
ئاخۆران
هرج ومرج آشوب
حرامیان
ئاخۆران
دەگەڵ «باخۆران» دێت. بشێوە، پشێوی و ئاژاوە: ئاخۆران باخۆرانێکە سەگ خاوەنی خۆی ناناسێ
دەگەڵ «باخۆران» دێت. کۆمەڵی دز و تاڵانچی: ئای لەو ئاخۆران باخۆرانە، خۆ هیچیان پێ نەهێشتین
ئاخۆران بخوران
«نتـ.، متـ.»، «سیمـ.» ١- چلۆنایەتێ ئیشی کەسێ، وڵاتێ یا ئیدارە و ڕێکخراوێک کە هیچی بەسەر هیچەوە نەبێ. ٢- پشێوی و بەربەشۆیی ٣- کەس ئاگا لە کەس نەبوون. ٤- هەر کەسە بۆ خۆ بوون * «مکـ.» ئاخوران زاخوران.
ئاخۆران زاخۆران
«نتـ.، ستـ.» «مکـ.» تمـ: ئاخۆران بخۆران. تێبــ. ـ زاخورانی عەشیرەتێکی کوردن لە مەڵبەندی هەوشاری کوردستانی ئیران.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاخۆران و بخۆران
پشێوی و ئاشووب لە وڵاتدا
ئاخۆران وماخۆران
هەڕەج و مەڕەج، پشێوی
ئاخۆران(کۆ)
هەڕەج و مەڕەج، پشێوی، زۆرتر بەو چەشنە بەکاردەبرێ. ئاخۆران و ماخۆران
ئاخۆرە
(بار.، سوور)تەپۆ، مێشوولەی ووردو ڕەشەو پێوەدەدا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاوخۆری
شەربە و گوزەڵەی ئاو
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاوخۆری
دەفرێکە کە ئاوی پێ بخورێتەوە
ئاوخۆری
هەرچی ئاوی پێ دەخۆنەوە، شەربە، زەرک، لیوان، قومقومۆک
دانە لغاو، ئەو ئاسنە دەچێتە ناو دەمی یەکسمەوە
ئاوخۆری
[[ئاو+خۆر «خواردن» +ئی]]
«نـتـ.»، «کئێر.» ۱_دەفرێکی بلوور یا گڵێنە یا هەر شتێکی ترە کە ئاوی پێ بخورێتەوە. ٭پەرداغ، شەربە/۲، گلاس، لیوان. ۲_ «سنـ.» تمـ: ئاوە خۆرە.
ئاوخۆری
دەفرێکە کە ئاوی پێ بخورێتەوە، شەربەو گۆزەڵەی ئاو، کاسە، جاموولە
ئاوخۆرە
آبخور درخت
آوند گیاهان
ظرف آبخوری
ئاوخۆرە
ڕەگی سەرەکی گیا و دار کە زۆر تەڕایی هەڵدەمژێ
ناوەڕۆکی لق کە تەڕایی ڕادەگوێزێ
پیاڵە و شەربەی ئاو خواردنەوە، لیوان، قومقومۆک
ئاوخۆرە
بادی ئاو تێداخوواردنەوە، ئاوەخۆرە، ترگال، پیان. ئاسنێکی درێژە لە لغاوێدا دەچێتە نێو زاری ووڵاخی. نێوەڕاستی قووڵە، ئی واش هەیە کونە
ئاوخۆرەوە
پەرداخ،(موک) ناوەرووکە نەرمەکەی دارانە. ئاسنێکی درێژە لە لغاوێدا دەچێتە نێو زاری ووڵاخەوە نێوەڕاستی قووڵەو ئی واش هەیە کونە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاوەخۆرە
کولۆرییەکە کە لە ناوەڕاستی درەختدا ئاوی لێوە دەخواتەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاوەخۆرە
ئەو ئەندازەیەیە لەدەم و لێوی وڵاخ کە لە کاتی ئاو خواردنەوەدا دەکەوێتە ناو ئاوەوە