تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پەیمانی ماستریخت
Maastricht Treaty
پەیمانی ماستریخت
ئەم پەیمانە لە لایەن سەرۆکی 12 وەڵاتی ئەندام لە کۆمەڵەی ئابووری ئەورووپا کە بریتی بوون لە: ئەڵمانیا، ئیسپانیا، بریتانیا، ئیتالیا، ئیرلەندا، بەلجیکا، پورتوگال، دانیمارک، فرەنسا، لۆکزامبۆرگ، هۆڵەندا و یۆنان لە دیسەمبەری 1991 لە شاری ماستریختی هۆڵەندا مۆر کرا. مەبەست لەم پەیمانە یەکگرتنی سیاسی و ئابووری ئەورووپا بوو. هەروەها پیادەکردنی سیستەمێکی دراڤی یەکگرتوو، بەڕەسمییەت ناسینی «شارۆمەندیی ئەورووپایی»، هاوکاری گەرمی وەڵاتانی ئەوروپی لە بواری سیاسەتی دەرەکی، ئاسایش، دادوەری و هەموو کاروبارێکی ناوخۆیی هاتە ڕیزی داواکارییەکانی ئەم پەیمانەوە.
ساڵی 1993 خەڵکی دانیمارک ئەم پەیمانەیان پەسند نەکرد. پاش ئەوەی هەندێ زێدەماف و بەڵێنیان بەم وەڵاتە بەخشی، ئینجا خەڵکی ئەم وەڵاتە دەنگی «ئەرێ» یان پێدا. ساڵی 2001 هەر هەمان شت لە بارەی خەڵکی وەڵاتی ئیرلەندای باشووری هاتەگۆڕێ. نەیاریی خەڵکی فەرەنسە و پاشان هۆڵەندا لە ساڵی 2005 لەگەڵ ئەم پەیمانە کە بە دەستووری بنچینەیی ئەورووپا ناوبراوە، نیگەرانییەکی گەورەی لەمەڕ چەسپاندنی ئەم دەستوورە هێناوەتە گۆڕێ و یەکیەتی ئەورووپا تووشی ئاریشە دەکات. پەسند نەکردنی دەستووری یەکیەتی ئەورووپا لە وەڵاتێکی وەک فرەنسێ کە ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە لەم یەکیەتیەدا بووە هۆی دواخستنی پڕۆسەی ڕاپرسی ئەم قانوونە. بەپێی بەرنامەی داڕێژراوی یەکیەتی ئەورووپا، بڕیار بوو تا مانگی حەوتی 2006 دەستوورەکە لە هەر 25 ئەندامی یەکیەتی بکەوێتە بەر ڕاپرسییەوە و لەسەرەتای ساڵی 2007 لە تەواوی ئەورووپا جێبەجێ بکرێت بەڵام بەم بۆنەوە دواکەوتووە.
چ وەخت؟
چ وەخت؟
چ گا؟ [چ کاتێک؟]
چ وەخت؟
ایّانَ؟، مَهما؟، اَيُّ وَقتِ؟
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
چخت
[ا ]
(چوخت - çuxt)
چلخت
ملەی کێو، شانی کەژ، کەنارەی چیا
چلەپۆپەی درەخت
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
چوب رخت
[ا. مر ]
(چوب رەخت - çûb rext)
چاکلا، عەلاگەی جل.
چوخت
موی توکەبەر، موی بەرگەدە
چەخت
چەختی چۆپان، دونیا دیتوو، گوهتەژی، سوواو، پێکراو، بێشەرم، زماندرێژ، چەقەسوو
ڕاسخت
نێوی دەرمانێکییه
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ڕووتەخت
تارایەکە دەدرێ بەسەر ئەو تەختەی کە بووکی تێدا سوار دەکرێ
ڕووتەخت
دَخدار. (پوششی که روی تخت می اندازند، برای عروس قرمز، برای میت سیاه یا سفید.)
ڕووتەخت
داپۆشەری تەخت. (پەردەیە کە دەیدەن بە سەر تەختدا، بۆ بووک سوورە و بۆ مردوو ڕەش یا سپیە.)
ڕووتەخت
غِطاءُ التَّخت.