تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەروەنجەڵە(ئەردە.)
زنجەڵە
ئامرازێکی کەوانی بۆ ماڵوو دەگەڵ ماڵوکێش لێک بدرێ
منجەڵە
پەڵەی باقری، منجڵ
پاجەڵە(ئەردە)
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
چۆجەڵە
ڕیزێک قوڵفەیە بەتەختە دەوارەوە لەسەر باری درێژی لە کاتی هەڵدانیدا بەیەکدا دەکرێن
چۆجەڵە
ڕێزە قوڵفەیێکە بە تەختە دەوارەوە لە کاتی هەڵدانیدا تێکدەخرێن بۆ پێکەوە نووسانیان. دارێکی باریکی ڕەشە ووڵاخی پێ چەڵە دەکرێت
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
چێوجەڵە
پێنج پارچەی داری تایبەتییە دەخرێتە ناوەندی پەنجەی دەستی تاواندارەوە بۆ ئازاردانی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
چێوجەڵە
بەڕوولەی دەوار
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
چێوجەڵە
دارێکی خوارەوە بستێک دەبێ دەکرێ بەقوڵفەی گوریسێکدا کە ڕەشەوڵاخی پێ بەسترابێتەوە
چێوجەڵە
دارێکی خووارە بەقەد بستێکی لە قوڵفی گوریسێکی دەکرێ، کە ڕەشەووڵاخی پێدەبەسترێتەوە. بەڕوولەی دەوار. پێنج پارچە داری کورت و تایبەتییە دەخرێتە نێوانی پەنجەی دەستی تاواندارانەوە بۆ ئازاردانی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کوجەڵە
شتێکە لە قوڕ دروست دەکرێ لە وێنەی لالەوێچ، دەنرێ بەقەدی دارەبەنەوە بۆ ئەوەی بنێشتەکەی تێ بچێت
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کوجەڵە
کاسەی پچووک
کۆجەڵە
کاسه چوبی کوچک و ژرف
حوضچەای گلی که به درخت بنه می چسبانند تا شیره آن وارد حوضچه شود
کۆجەڵە
کاسەی چکۆڵەی قووڵ لە دار
قووڵکەقوڕێ کە بە دارەبەنیەوە دەنێن بۆ بنێشت تێ چوون
کۆجەڵە
کاسەی دارینی گچکە. چتێکە لە قوڕ دروستدەکرێ لە وێنەی لالەوێج لەقەدەی دارەنەی قایم دەکرێ تا بنێشتەکەی تێ بچێ