تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاجوج
یأجوج
ئاجوج
دەگەڵ باجوج دەگوترێ و ناوی هۆزێکی چیرۆکییە. دەڵێن پادشایەکی دوو شاخ [ذوالقرنین] گرتوونی و دیواری بەردینی لە پێش هەڵچنیون
ئاجودان
«فرەنسی»، «کئێر.»، «نا.» ١- ئەفسەرێک کە لەبەر دەستی ئەفسەرێکی گەورەدا بێ، یارمەتیدەری بێ. ٢- ئەفسەرێک کە لەبەر دەستی سەرۆکی دەوڵەت بێ و کارێکی تایبەتی پێ ئەسپێردرابێ: ئاجودانی سەرۆک جەمهوور بۆ کاروباری و وڵات، ئاجودانی نیزامی. ٣- بۆ ڕێزلێنان و حورمەت گرتن، بەو پاسەوانانەی دەرەجەیان لە نەفەر گەورەتر و لە ئەفسەر بچووکترە دەگوترێ * باش، باشچاوەش، عەریف. تێبــ. ـ ئەم وشەیە لە زمانی فرەنسیدا دەرەجە یەکی سەربازییە و یەکەم و دووەمی هەیە «ئاجودانی یەکەم، ئاجودانی دووەم» و دەکەوێتە نێوان «عەریف» و «ناییب زابت». یا گرووهبان و «سیتوان سێ». بەڵام لە کوردستانی ئیران کە لە زمانی فارسیڕا پەڕیوتە ناو زمانی کوردی هەر بەو سێ مانایانە بە کاردێت کە باس کران.
ئاجور
«نا.» خشتی سوور، خشتێکی لە کوورەدا سوور کرابیتەوە تێبــ. - ـئەم وشە لە ئەسڵا «ئاگور» بووە و عەرەب وەریان گێڕاوە و سەر لە نوێ گەڕاوەتەوە ناو کوردی و فارسی. هس.: گووراسن.
ئەجودان
اجودان.
ئەجودان
[یاریدەر]
ئەجوورێ(باک)
جوورە خەیارێکە، جوورە هاروێکە. (ئەردە) مرازی پرسیارە لە گەمەی ئەلەک دوولەکداو ئەویتر دەڵێ: ئا جووڕێ
ئەجووزێ
بڕوانە: ئەجوورێ
ئەجووڕێ؟
ئەجووڕێ؟
[بە هەڵدا ئەچێ؟ (پرسیارێکە لە یاری هەلووکێندا بەکار دەهێنرێت و یاریکەری بەرانبەر دەڵێت: "ناجووڕێ. ")]
ئەجووڕێ؟
ئەجووزێ؟ = ئەجووڕێ؟
ئەرجوو
رِجا، خواهش
ئەرجوو
پاڕانەوە و تکا: ئەوەند ئەرجوو دەکا کوردی کە جارجار/بکەن یادی موحیببی بێ ڕیاتان «کوردی»
سەرچاوە: نالی
ئەرجوو
تکاکاریی.

ڕەنگی زەرد و سووری خەوف و خەجڵەتی، ئاوی حەیای
وا تکاو، ئەرجوو دەکەن عەفوی بکا وەک عەبدی خۆی
سەرچاوە: نالی
ئەرجوو
تکا، لە ( أرجو) ی فیعلەوە وەرگیراوە بەمەعنا تکا ئەکەم، یاخود هەر فیعلەکە خۆیەتی.

« نالیی » ئەو غونچە دەمە بێ زارە
مەکە ماچی دەمی، ئەرجوو، بە عەبەث
سەرچاوە: نالی
ئەنجوم
جەمعی (نەجم) ە واتە ئەستێرەکان.

لە خەوف و خەجڵەتی، بەدری شەهی ئەنجوم سوپەهـ ئێستەیش
کە هەڵدێ، زەردیی و سووریی لە طەلعەتیا نومایانە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەنجومەن
لێژنەیەکی تایبەتییە کە پێکهاتبێ بۆ دوان و کۆڵینەوە لە شتێک