تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئێڵجاڕ
گەلەکۆمەگی، زۆر کەسی خزم لە شتێک یا لە کەسێک کۆ بونەوە: من تەنیا بووم ئەوانیش ئێڵجاڕییان لێکردم دەرۆستیان نەهاتم
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەرزانجان
هەرزانجان
ئەرزانجان
هەرزانجان
ئەرزنجان
شارێکی کوردستانە لەژێر دەستی تورکاندایە
ئەفەجان(باک)
شلووقکەر، شلووقیکار
ئەمجار
ئەمجار
ئیمجار، ئەم کەشە، ئەمبارە. [ئەم کەڕەتە]
ئەمجار
المرة، الکرة، الدفعة، المرتبة، هذەالمرتبة. ئەمجارە= ئەمجار [(لەگەڵ ((ه)٠ی نیسانەی ناسراودا.)] (با های عهد)
ئەمجار
(نت. بنت.)، (کعر.) ١- ئەم کەڕەتە، ئەم دەفعەیە. ئەم جارەش لەبەر خاتری عەبە وازی لێ بێنە. ئەمجار نۆرەی ئەم بەزم و ڕەزمەمانە. ((وتیان، هەرچەند خوێن کەوتە بەینەوە)) ((ئەمجارە هاتووین ئاشتت کەینەوە)) (پیرەمێرد-١٨٤) ٢- پاش ئەمە، دوای ڕووداویک. ((... ئەمجار پیرۆتیش هەر چەندە وەیسە تەقەلای دەدا نەهێڵێ کاربکا کەلکی نەدەگرت...)) (قزڵجی: پێکەنین-٨٠) ٣- تم: ئەوجا. *ئەمجا، ئەوجا،ئەوجار، ئینجا، ئینجار، ئینجارەکە، ئینجارەکانێ، ئینجاکوو، ئینجاکوونێ.
ئەمجارە
ئەم کەڕەتە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەنجام
دواییی کارێک