تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پێستەنە(هەورا)
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پێشتەرکی
جۆرە فیشەکبەندێکە بەسەر قەپبووسی زیندا شۆڕ دەکرێتەوە و بەقایش و ئاوزوونە بەند دەکرێ
پێشتەرکی
جوورە فیشەکدانێکە بەسەر قەڵپووزی زینیدا شۆڕو بە قایش و ئاوزوونە بەند دەکرێ
پێشتەماڵ
حوله، فوته
پێشتەماڵ
پشتەماڵ. (کە) سەرپۆشێکی سووکە ژنان لە ماڵەوە بە سەری دادەدەن، کە بیانێکیان لێ میوان بێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پێنج خشتەکی
شیعرێکە کە سێ نیوە شیعری تری خرابێتە سەرو، دوایییەکەیان لەسەر وێنەی دواییی نیو شیعری یەکەم بێ
پێنج خشتەکی
پێنج خشتەکی
بەندە شیعرێکی پێنج لەتی
پێنج خشتەکی
پەنجەک. چەشنە هەڵبەستێکە، کە سێ نیوە هۆنراوەی تری خرابێتە سەری و دوواییەکەیان لەسەر شێوەی پاشبەندی نیو هۆنراوەی یەکەم بێ
پێکهاتەی کۆمەڵایەتی
پێکهاتەی کۆمەڵایەتی ــ ئابووری بریتییە لە سیستەمی ئابووری دیاریکراوی مێژوویی و سەرخان*ی تایبەت بەو پێکهاتە. لە زاراوەی مارکسییەکاندا لە مێژووی مرۆڤ پێنج پێکهاتەی کۆمەڵایەتی ــ ئابووری بەرچاو دەکەوێ کە بریتین لە: کۆمۆنی سەرەتایی، کۆیلەداری، فیۆدالیزم، سەرمایەداری و کۆمۆنیزم. هەرکام لەم پێکهاتانە، لە بواری چۆنییەتی سەرهەڵدان و فراژووتنیان خاوەنی یاسای تایبەت بە خۆیانن. لە هەمان کاتدا یاسایەکی گشتیش لە ئارادایە کە لە هەموو پێکهاتە کۆمەڵایەتی ـــ ئابوورییەکاندا دەور دەبینێت.
هەریەک لەم قۆناخانە پێکهاتەیەکی ئابووری و کۆمەڵایەتی تایبەت بە خویان هەبووە. لە ڕاستیدا گۆڕینی پێکهاتەیەک بۆ پێکهاتەیەکی دیکە بەهۆی ئەو ناکۆکییانەوە بوو کە لە کۆمەڵگەی پێشوودا سەریانهەڵداوە و بوونەتە هۆی ئامادەبوونی پێکهاتەیەکی دیکە. بۆ نموونە سەردەمی کۆیلەداری بەهۆی ئەو ململانێ و ناکۆکییانەوە بوو کە لەناو ئەو پێکهاتەدا هەبوون. ئەمەش بووە هۆی لێکهەڵوەشانەوەی ئەو پێکهاتە و فیۆدالیزم، وەک پێکهاتەیەکی نوێ جێی گرتەوە. بەم پێیە لە هەر سەردەمێکدا پێوەندی نوێی بەرهەمهێنان و شێوازێکی نوێی ئابووری و کۆمەڵایەتی سەقامگیر دەبێ و فۆڕمێکی تازە لە کۆمەڵگەدا دروست دەبێ .
پێکهاتەی کۆمەڵایەتی
ئابووری صورت بندی اجتماعی ـ اقتصادی
پێکهاتەی کۆمەڵایەتی
Socio-Economic Formation
پەتەر(ڕۆژ)
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پەتەڕی
مەردوومی پەتیارەی شێتۆکە
پەتەڕی
دیوانه، خُل، شپیل.
پەتەڕی
شێت، گەوج. [گێژ]