تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پیشووی تێدا دەخواتەوە
بە کەسێک دەگوترێت کە لە یەک کاتدا فوو بە شمشاڵدا دەکات و لە لووتیشەوە هەناسە هەڵدەمژێت! واتە کاکی ژەنیار هەناسەی سووڕ دەخواتەوە لە کاتی ژەنیندا! ئەم کارە بەردەوامی هەیە بۆیە بڕین لە ژەنینەکەدا نابیستیت. هەر ژەنیارێک بگاتە ئەم پیشووخواردنەوەیە، ئەوە پلەی ئوستادییە!


«پشوو»، «پیشوو»، «پیش» و «بین» زۆریان بەبەرەوە هەیە و بەپێی زاراوە و ناوچە دەربڕینەکانیان دەگۆڕێت، بۆ نموونە،


- « پیشی لێ دەخواتەوە!» بە مرۆڤێکی داخلەدڵ لە شتێک دەگوترێت کە بۆنی بێدەسەڵاتیی یان ئارامگرییەکی لێ بێت، بۆی هەیە پیشخواردنەوەکەیش کاردانەوەی لێ بزێتەوە.

- «هەروا پیشووانی لێ دەخواتەوە!»، بە مرۆڤێکی تووڕە لە کارێک دەگوترێت کە جارێ هیچ کاردانەوەیەکی نەبووە، بەڵام ئامادەکاری دەکات و بۆی هەیە کاردانەوەی هەبێت.

- «پشوودرێژ بە!» دەربڕینێکە بە مرۆڤێکی توڕە و لە بارێکی تایبەتدا دەگوترێت.

- «پشووە بایەکی نایەت!»، مەبەست لە شنەبایەکە کە ئاسوودەبەخش بێت بۆ مرۆڤ.

- «کابرا پشوی لێ دەخواتەوە!»، بە کەسێکی زۆربڵێ دەگوترێت کە بواری قسە بە بەرانبەرەکەی نەدات.

- «پشووی هەر دەمێنێ!» کاتێک یەکێک تەنگەنەفەس دەبێت. ئەم دەربڕینە لە دەشتی هەولێرە بەکاردەبرێت.

- «بیندرێژە!»، واتە پشوودرێژە.

- «بین دەخواتەوە»، دەربڕینێکە بۆ کەسی ژەنیار کە دەتوانێ بێ وچان و بێ پسانەوە زوڕنا یان دووزەلە و باڵبەبان بژەنێت و بە دەمییەوە هەناسە بدات.

سەرچاوە: نالی
پیلەتەنیی
پاڵەوانیی.

تەنی ڕاضیی بە خەشین پۆشیی وەک شێر و شوتور
بێ نیازە لە برێشم تەنیی و پیلەتەنیی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پێتەتە
دوو تەختەیە لەناو پێچاڵدا جۆڵا پێی دەخاتە سەر و بەرز و نزمی دەکاتەوە
پێتەتە(شار)
مرازێکی جۆڵاییە لەناو پێچاڵدا جۆڵا پێی لێدەنێ و بەرزو نزمی دەکاتەوە
پێتەخت
ناوەندی حکوومەتی هەر وەڵاتێک کە تێیدا پادشا یان سەرۆککۆمار یان تاقمی دەسەڵاتدار نیشتەجێ بن و هەموو کاروباری ئیداری و سیاسی وەڵات لەوێ بە ئەنجام بگات. لە هەندێ لە وەڵاتان کاروباری سیاسی تەنیا لە یەک شار جێبەجێ ناکرێت و لە یەک کاتدا خاوەنی چەند پاتەختن. بۆ وێنە وەڵاتی هۆڵەندا کە ئامستردام، شوێنی نیشتەجێبوونی پادشایە و بنکەی ئەنجومەنی وەزیرانیش لە شاری لاها یە.
پێتەر
لە پێشوودا نێوی خوڵای هەرە گەورەترین بووە. پاتێر
پێتەرەڕەش
گەمەی کارتە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پێتەک
کەلوپەلێکە لەگەڵ بووکدا دەنێردرێ بۆ ماڵی زاوا
پێتەک
همپا، وَردوک، وَردَک.
پێتەک
وەردک. [جیازی بووک. مشەخۆر. ئامراز له ڕێزماندا.]
پێتەک
جِهازيَ، تَبیع، مُعافِر، حَرف.
پێتەک
جهاز عروس
کمکی، اندکی
پێتەک
جیازی بوک کە ئەیباتە ماڵی زاوا
کەموسکەیەک
پێتەک(هەورا)
کەل و پەلێکە لەگەڵ بووکێ بۆ ماڵی زاوا دەنێردرێ، جیاز. کەل و پەلێکە کە لەگەڵ مرۆی بێ