تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
یەتیم
هەتیو.

یا ڕەئسی یەتیمێکی کە بێ بەرگ و نەوا بێ
غەڵطان و سەراسیمە: نە داکێک و نە بابێ
یەتیمچە
ناکس بچه
یتیمچه، نوعی خورش
یەتیمچە
هەتیمچە
چێشتێکی باینجانە
یەتیمچەرک
ناکس بچه
برایەتی
[[برا/١+ئایه‌تی/١]]
«نت.»، «حمس.» ١- پێوەندی نێوان ئەو کەسانەی دایک و باب یا یەکێک لەو دوانەیان یەک بن. ٢- «مج.» پێوەندی دۆستانەی نێوان دوو یا چەند کەس یا نێوان میللەتان و نەتەوەکان:: برایەتی کورد و عەڕەب * برایی.
برێتی
[[بر+ ئیتی]]
«نمس.» شتێ بخرێتە بەر شتێکی تر، هەر شتێکی لە جێگەی شتێکی دیکه دابندرێ یا بدرێ به کەسێ یا ڵکەڵکی لێ وەربگیرێت، «عا.» بدیل.:: ئەم قەڵە مه له برێتی قەڵەمەکە ی خۆت هەڵگره. لوییسی شازدەهەم به خەڵکی فر ەنسای گوت له برێتی نان با کیک بخۆن *له باتی، لە بری، له جیاتی، «سیهبر، برێتی. تێبــ.- 1» ئەم وشەیه و هاوتاکانی بەتەنیایی و بەبێ «له» له پێشەوەیان دەکارناکرێن. ب «زۆر ڕێی دەچێتێ ئەسڵی ئەم وشەیه «عبارة» ی عەرەبی بێ و جەڕێندرابێ.
بۆمبی دەستی
نت.»، «کئێر.» تم: نارنجۆک.
بۆنگ چێتی
[[كو. تو]، [ بۆنتگ+ چی+ ئه‌تی]]
«حمس.»، «هل.» پیشەی خۆش کردنی پێستە بۆ مەشکە.
بەرگه پشتی
«نت.»، «سیم.» تم: بەرگەسەرین تێبــ.ینی: پشتی جووره سەرینێکه.
شارستانێتی
شارستانێتی٬ ژیری٬ جهزایی٬ چاوکراوەوەیی.
هاوڵاتی
ڕاستی؟بۆپرسیاره
ئایا ڕاسته؟ بەڕاستی؟ ، ئایاوایه؟، ڕاستی؟
کووێرێتی.
(-ئێتی)
(پب.) تم: ئەتی. کچێتی، ژنێتی، ماڵی دزێتی. ((برسێتی ڕەگی هاری پێوەیە)).
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
آتی
[ا. فا. ع ]
(ئاتی - atî)
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاتی
د. زێڕ
ئاتەشپەرستی
[ [ئاتەش + پەرست + ٢- ئی] ]
«حمسـ.» تمـ: ئاگرپەرستی.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاخاتی
ئاخایەتی
ئاخری و عاقیبەتی
لە ئەنجامدا لە نەتیجەدا، هەر...
ئاریستۆکراسی+ ئاغەواتی
بە زمانی یۆنانی بە مانای باشترین حکوومەت یان حکوومەتی پیاوماقووڵانە. بەڵام لە زاراوەدا جگە لەوەی کە هەڵگری پاساوێکی ئەخلاقییە، حکوومەتی کەسانی لێهاتووە کە بەپێی میرات و شەرەف و خوێن بە سەروەری گەیشتوون. کەواتە دەکرێ بە حکوومەتی ڕەگەز مەزنایەتی ناوبردە بکرێ.
لە فەلسەفەی سیاسی یۆناندا ئاریستۆکراسی بەو دەسەڵاتدارانە دەگوترێ کە لە باری ئینسانییەوە بە تەواوی هەڵیان دابێ و گەشەیان کردبێ. «ئەرەستۆ» (لە کتێبی سیاسەت) و «پلاتۆ» (لە کتێبی کۆمار)دا هەوڵێکی زۆریان داوە لەمەڕ دیاریکردنی پێودانگێک بۆ دۆزینەوەی ئەم جورە کەسانە. ئەرەستۆ، باشترین جۆری حکوومەتەکان بە پادشایی و ئاریستۆکراسی و حکوومەتی قانوون ناوبردە ئەکا و لەنێوان ئاریستۆکراسی و ئۆلیگارکی*دا ئەم جیاوازییە قاییلە: " ئۆلیگارکی گەیشتن بە دەسەڵاتە بەپێی دارایی و ئاریستۆکراسی بەپێی بلیمەتی". بەڵام هەر لە زووەوە ئەم دوو زاراوە بە یەک مانا بەکار براون. بۆ وێنە «کارتاژ» و «وینیز» ئاریستۆکراتی گەورەی دارایی بوون.
ئاریستۆکراتیک بە عام، بە حکوومەتێک دەوگوترێ کە تێیدا دەسەڵاتی دەوڵەت ڕەها بێ و حکوومەت بە دەست تاقمێکی مومتازەوە بێت. ئەم تاقمەش لە ڕێی میرات و پلەی چینایەتییەوە بەم شوێنە گەیشتبێ و ڕێگەی چینەکانی دیکە بۆ ئەم شوێنە یاساغ بێت. نموونەی ئەم سیستەمە سیاسییە لە ئێرانی پێش ئیسلام و ئەورووپا لە سەدەکانی ناوەڕاست ئەبیندرێت. ئەمڕۆ نموونەی ئەم جۆرە حکوومەتە لە کەم شوێنی جیهاندا پەیدا ئەبێت و جێی خۆی داوە بە دیکتاتۆری ئولیگاریشی نوێ.
ئاریستۆکراسی+ ئاغەواتی
آریستوکراسی