تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پەڕپتین
بڵاو بوون، لەبەریەک چوون
چارتیزم
چارتیسم
چارتیزم
چارتیزم لە وشەی charte بە مانای نووسراوە، بەڵگە، بەیاننامە، بڵاڤۆک و وەرەقەی شوناس وەرگیراوە. چارتیزم، بزاڤێکی ڕیفۆرمخوازانەی بەریتانی بوو کە لە ساڵەکانی 1840 تا 1848 لەم وەڵاتەدا بۆ باشترکردنی پەرلەمان لە ئارادا بووە. سەرکەوتنی چارتیزم بەهۆی گرووپێکی کرێکاری بوو کە خۆیان بە چارتیست لە قەڵەم دابوو. هۆی ئەم ناولێنانەش ئەوە بوو کە لە ساڵی 1838 نووسراوەیەکیان دەرکردبوو کە بەناوی «بڵاڤۆکی گەل» ناوی دەرکرد. هەندێ لە چارتیستەکان لە بنەڕەتدا ئەو سوسیالیستانە بوون کە لەگەڵ شێوازەکانی سەرمایەداری دژایەتییان دەکرد و پێیان وابوو کە سەرەنجامی چالاکییەکانیان ئەبێ ناردنی چینی کرێکار بۆ پەرلەمان بێت. ڕێبەرانی ئەم بزاڤە لە بەیاننامەی ساڵی 1838 خواستەکانی خۆیان بەم شێوە ڕاگەیاند:
ـــ هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی عەوام، ئەبێ ساڵی جارێک بەڕێوە بچێت.
ـــ هەر کەسێک باڵغ بووبێت بۆی هەیە لەم هەڵبژاردنانەدا بەشداری بکات.
ـــ دەنگدان بە وەرەقەی شاراوە بێت.
ـــ سندووقەکانی دەنگدان بەشێوەیەکی یەکسان دابەش بکرێت.
ـــ مەرجی مڵکدارییەتی لە مەرجەکانی ئەندامەتی مەجلیسی عەوام لابرێت.
ـــ بۆ ئەندامانی مەجلیسی عەوام، مووچە دیاری بکرێت تاکوو خەڵکانێک بە داهاتی کەمیشەوە بتوانن ببنە ئەندامی پەرلەمان.
چارتیستەکان لە باری مێژووییەوە هاندەری چینی کرێکار بوون بۆ بەئەنجامگەیاندنی ڕۆلێکی شۆڕشگێڕانە. ئەگەرچی ئەم بزاڤە لە ساڵی 1848 لێک هەڵوەشا بەڵام دواتر هەندێ لە ئامانجەکانی لە قەوارەی بەرنامەکانی ئەنجومەن و یەکیەتی کرێکاری پیادە کرا.
چاشتیگا(هەورا)
چێشتەنگاو، کاتی قاوەڵتوونی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
چاوتیژ
کەسێکە کە چاوی زۆر هەنا بکات
چاوتیژ
چاوڕوون
چاوتیژ
کەسێکە چاوی زۆر هەنا بکات._ی: چاوڕوونی
چاڤگرتیتی
سادەیی، چاوبەستراوی
چاڵتینگ
قووڵکەستۆ، قووڵکەی ژێرگەردنێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
چتیر
بێچووی بزن لە تەمەنی یەکساڵەوە تا دوو ساڵە
چتیر(بابا.، جا.، هەورا)
چووێشتیر، بزنێکە یا بەرانێکە، کە تەمەنی دوو ساڵانە بێ، بێچووی بزنە لە تەمەنی یەکەوە تا دووساڵان
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
چرتین
دڕانی کاڵا
چرتین(زا)
دڕانی کاڵا
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
چفتیدن
[مص. ل ]
(چەفتیدەن - çeftîden)