تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەنتیکە
کەم وێنە
کەل و پەلی زۆر کەونارا
ئەنتیکە
[[=فرەنسی: ئانتیک. لاتینی: ئانتیکووس= کۆن، قەدیمی]]
(نا. س.) ١- هەر شتێکی کونیینەی زەمانەکانی پێشوو کە لەژێر خاکا بدۆزرێتەوە. دریاز دێیەکە لە نیزیک مەهاباد شتی ئەنتیکەی زۆر لێ دەدۆزنەوە، هەندێ قەبری کۆن لە کوردستان شتی ئەنتیکەیان تێدایە. ((... ئەم ماوەیە شتی ئەنتیکەم زۆردی...)) (قەفتان: چیرۆک-٣) ٢-(مج.) آ) هەموو شتێکی نایاب. ب) سەیروسەمەرە. ئەم پیاوە زۆر ئەنتیکە و قسەخۆشە. ج) بەتەڕییەوە _نالەبار، ناقۆڵا، کەم فام... کوڕە خۆ ئەم پیاوە هەر زۆر ئەنتیکەیە. * عەنتیکە. تێبــ.- ئەوی ڕاست بێ ئەم وشەیە کەم دەکار دەکرێ و خەڵکی لادێ و نەخێندەوار هەر (عەنتیکە) دەڵێن.
ئەوێستیکە
تیکەتیکە
تەنگەتیکە
حەنتیکە
بسیار باارزش
عجیب
عتیقه
سەرتیکە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
عەنتیکە
شتی نایابی بەنرخ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
عەنتیکە فرۆش
کەسێکە کە هەر شتی عەنتیکە بفرۆشێ
هاتیکە
(هەورا.): سەیدووکە