تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
تیراوێ
برینێکی زۆر پیسە چاکبوونەوەی نییە ئەگەر ساڕێژیش ببێ هەر هەڵدەداتەوە
تیراوێ
نەتینوەتی، گەش وشەق ولەسیسی بەدور
تیراوێ
کولکێکی پیسی بێ گرێیە لەسەر ئێسک و یا لەنێو گەروو دێت و چابوونەوەی بۆ نیە، تیراوە، کە ساڕێژیش بێ هەر هەڵدەداتەوە. ئاوارەی مێخەک(جەوهەری قەنەفڵ)ی لەنێو برینی تیراوێ بکرێ تا چەندین جاران دووایە تا چەند مانگێکی وازی لێ دەهێنرێ ئێسکی ڕزیوی لێ جووێ دەبێتەوەو دەبێ دەربهێنرێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
تیراوێژ
ئەندازەی هاویشتنی تیرێک
تیراوێژ
مەودایەک کەتیری هاوێژراوی دەگاتێ
تیراوێژ
تیرەنداز، تیرەناز. ئەو کەسەیە، کە تیری باوێ و شارەزای تیر ئاوێژتن بێ. ماوەو ئەندازەیێکە، لە تیر ئاوێژڕا تا ئەو شووێنەی، کە تیرەکەی دەگاتێ و لێی دەکەوێ._ی: تیراوێژتن