تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تاتە
(هەورا) باب، باووک. دیدە، خوشکی گەورە، (ڕۆژدەرهەورا) دێدە. (هەورائەردە) نۆکەری پیر. (ئەردە) باوکی شیری. مێردی ژنێکی مەمک تایەنە، کە بۆ منداڵەکەی بەخێوی دەکات دەبێتە تاتە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
تاتەبەرد
بەردی تەنکی پانی گەورە
تاتەبەرد
تات، لات، بەردی تەنکی پان و گەوره یە
تاتەشوار
تاتەشۆر، تەختەبەردی جێگەی مردوو لەسەرشتن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
تاتەشۆر
تەختەیەکی پانی درێژی پێچکەدارە مردووی لەسەر دەشۆرێ
تاتەشۆر
تەختەیێکە مردووی لەسەر دەشۆرێ. (هەورا) تەختەشۆر. پاشۆر. مەشفەن، مەفشەن
ئەذاوتاتە(هەورا)
سەرچاوە: شیرینی نوێ
بتاتاً
قَظعاً. نِهائیاً / هەرگیز.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بنتاتی
جۆرە ترێیەکە
بنتاتی
جۆرێک ترێ
بنتاتی(باک)
جوورە ترێیەکە
تۆپتاتۆپانێ
سەرچاوە: شیرینی نوێ
حُتات. حُتاتَة
قُتات. ماتناثَر من الشیء / وەریو. هەڵوەریو. وردە. خاکە.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
خەتاتی
خوشنویسی، خطاطی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
داتاتشراو
شتێکە کە تاشرایێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
داتاتشین
دروستکردنی وشەیەک لە وشەیەک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
داتاتشین
تاشینی شتێک سەر بەرەخوار
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
دیکتاتور
[ا.فر ]
(دیکتاتور - diktatur)
دیکتاتور، فەرمانرەوای خوسەر.
دیکتاتۆری
زاراوەی دیکتاتۆری لە وشەی لاتینی dictator لە ڕۆمی کۆن، بە واتای مەقامی بڵیندپایە بە زماندا هاتووە کە بە دەسەڵاتێکی ئێجگار زۆرەوە ئیدارەی وەڵاتی بەدەستەوە بووە. لە بنەڕەتدا دیکتاتۆری پلەیەک بووە کە لە کۆماری ڕۆمی کەونینەدا، لە کاتێکی قەیراناوی بە کەسێک دەدرا. لەم سەروبەندەدا ئەو کەسە تەواوی دەسەڵاتی حکوومەت و هێزی سەربازی بۆ ماوەیەکی دیاریکراو (6 مانگ) بەدەستەوە دەگرت. لەم ڕووەوە دیکتاتۆری ڕۆمی، بە چەشنێک دەسەڵاتێکی یاسایی بووە بەڵام لە کۆتایی سەردەمی کۆماری ئەو سپاسالارانەی کە بە شێوەی ناڕەوا دەسەڵاتیان بەدەست دەهێنا خۆیان بەم ناوبانگەوە ناساند و ئینجا دیکتاتۆری، ڕواڵەتێکی نایاسایی بەخۆوە گرت.
لە زاراوەی سیاسی ئەمرۆدا ئەم زاراوە بەو ڕژێمانە دەگوترێن کە تێیدا کەسێک یان حیزبێک، مەجال ناداتە گرووپەکانی دیکە تاکوو ئەوانیش بەشداری بکەن لە دەسەڵاتدا و بەمجورە دەسەڵاتی هەموو هێزەکانی وەڵات بەدەستەوە دەگرێت. نموونەی ڕژێمی دیکتاتۆری لە سەدەی بیستەمدا بریتی بوون لە: هیتلەر (1889-1945) لە ئەڵمانیا، مۆسۆلینی (1883-1945) لە ئیتالیا، ستالین (1879-1953) لە یەکییەتی سۆڤییەت کە لە قەوارەی حیزبی ناسیۆنال سۆسیالیست و فاشیست و کۆمۆنیزم پێکهاتن و سەرمەشقی حکوومەتی دیکتاتۆری حیزبی و تاکەکەسی لە ئەژمار دێن.
دیکتاتۆرییەکان، بە سێ جۆری کۆنەپەرست و شۆڕشگێڕانە و تێکەڵ دابەش دەبن. دیکتاتۆری کۆنەپەرست، ناهێڵێت پێکهاتە کۆمەڵایەتییە کۆنەکان تووشی وەرچەرخان ببن. بە پێچەوانەوە دیکتاتۆری شۆڕشگێڕانە، وەرچەرخانی ئەم پێکهاتە کۆمەڵایەتییانە خێراتر دەکات. بەڵام جیاکردنەوەی ئەم جۆرە دیکتاتۆرییانە لە یەکتر هاسان نییە چونکە لە واقیعدا زۆربەی ڕژێمە دیکتاتۆرییەکان خۆیان بە شۆڕشگێر دەزانن و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە لەسەر شارە وێرانەکان کۆمەڵگەیەکی نوێیان دامەزراندۆتەوە. هەندێجار جۆرێک لە دیکتاتۆرییەت هاتۆتە مەیدانەوە کە لە میانەی کۆنەپەرستی و شۆڕشگێریدا هەنگاوی ناوە کە پێی دەگوترێ دیکتاتۆری تێکەڵ، بۆ نموونە ڕژێمی ناپیلئۆن.
ڕژێمە دیکتاتۆرییەکان بەزۆری لەڕێگەی نایاسایی وەکوو کۆدەتای سەربازی جڵەوی دەسەڵات بەدەستەوە دەگرن بەڵام هەندێ ڕژێمی دیکتاتۆریش هەن کە لەڕێگەی یاسایی دەسەڵات بەدەستەوە دەگرن کەچی پاش سەقامگیربوونی حکوومەتەکەیان ئامادە نین بە هەمان شێوە واز لە دەسەڵات بهێنن. بۆ وێنە هۆگۆ چاڤێز سەرۆککۆماری ڤەنیزۆئیلا، لەسەرەتای ساڵی 2009 بە دەرکردنی یاسایەک لە پەرلەمانی ئەم وەڵاتە، توانی ڕێگە بۆ پاڵاوتنی هەمیشەیی خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار هەموار بکات.
هەموو ڕژێمە دیکتاتۆرییەکان لەم خاڵانەی خوارەوەدا هاوبەشن:
1ــ کۆجێبوون (چەقبەستن)ی دەسەڵات.
2ــ پێشێلکردنی ئازادییەکانی تاک.
3ــ نەبوونی قانوون و یاسایەک کە ماوەی دەسەڵاتداریەتی فەرمانڕەوا سنووردار بکات.
4ــ نەبوونی یاسایەک بۆ جێنشینی دەسەڵات.
5ــ ملکەچکردنی جەماوەر بۆ دەسەڵات تەنیا بەهۆی ترسەوە.
6ــ کەڵکوەرگرتن لە تیرۆر* وەکوو ئامرازی بەکارهێنانی زەبر و زۆر.
دیکتاتۆری
دیکتاتوری
دیکتاتۆری پرۆلتاریا
دیکتاتوری پرولتاریا