تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دابەشکەر
ئا، ئا ! دەبەشنەوه
ڕستەیێکه بەسەر سووڕمانەوه دەگوترێ. زیاتر دووکاندار به کڕیارێکی دەڵێ که نرخێکی وا بۆ کاڵایەک بڵێ نەچێتە عەقڵەوه.* بە خشینەوه. دابەش کردن/2.
ئاربەشک(باک)
بنکەی دابەشین
أساس التقسیم
بەش چوونەوه سە ربەشان
«کن.» به کەسێک دەگوترێ: «ڕەببی بەشت بچێتەوه سەربەشان» به نیازی ئەوەی ئەو کەسه کەسێکی نزیکی بمرێ و ببێته میراتگری و هێشتا میراتەکە بەش نەکرابێ خۆشی بمرێ و بەشەکەی ئەو بەسەر میراتگرەکانی پێشوودا بەش کرێتەوه.
تەخبەشۆ(باک)
گەمەیێکی منداڵانە بەشەو منداڵان دەیکەن و پێیەوە هەڵدەپەڕن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دابەشکردن
بەش بەش کردنی شتێک بەسەر چەند کەسێکدا
دابەشکردن
بەشکردن،(باک.) دگوولیک،بەشبەشکردنی چتێکە بەسەر چەند چتێکدا ؛ باوکی منداڵەکانی دهراوسێمان مرد و ماڵەکەشیان بەسەرخۆیان دا دابەشیەوە
دابەشین
التقسیم
دابەشین
بەشکردن، بەشینەوە، پەخشکردن
دابەشینی ئەندامدۆز
Partitive (Sharing) Division ژمارەی «سەربەش» دەستەبەند دەکرێت بەسەر «ژێربەش»دا، بۆ نموونە 15 / 3 = 5، پۆل پازدە فێرخوازی هەیە و سێ مێز، هەر مێزی چەند فێرخوازی بەردەکەوێت؟ وەڵام پازدە دابەش دەکەیت بەسەر سێ دەستەدا و یەکی پێنج ئەندامیان بەردەکەوێت، کەواتە پازدەکە لە سێ دەستەدا دەستەبەند دەکرێت و ژمارەی ئەندامانی هەر دەستەیەک دەدۆزینەوە. ئەندامدۆز دەکرێت.
دابەشینی دەستەدۆز
Quotative (Measurement) Division ژمارەی «سەربەش» دەکرێتە دەستەی جیاواز و هەر دەستەیەک بە ژمارەی «ژێربەش» ئەندامی بەر دەکەوێت، ژمارەی ئەندام دیارە (ژێربەش) بەڵام ژمارەی دەستە نازانین، دەستەدۆزی دەکەین. بۆ نموونە: پازدە چەند دەستەی سێ ئەندامی تێدا دەبێت، پۆلەکەمان پازدە فێرخواز هەیە، چەند مێزی «سێ ئەندامی»مان پێویستە؟ وەڵام پێنج مێز.
دابەشینی ژیربێژەکی
القسمة المنطقیة
دابەشینەوە
دابەشێن
دابەشێنەوە، دابەشکار
دابەشەر
دابەشکار، دابەشکەر