تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەستراو
بەند کراو، گرێدراو
زاوای بووک ناهومێدکەر کە گانی پێ ناکرێ
بەستراو
«نمف: بەستران»
بەستراو
بادراو، پێچ خوواردوو، گەڕاوە بەسەهۆڵ. مەییو. پێوەدراو
دەست بەستراو
کەسێکە دەستی گرێ درابێ،دەستەپارچە.
پرسیاری بەستراو
پرسیارێکە بەرسڤەکەی ساکارە و یەکێکە لە چەند بژارەیەکی دیاریکراو، بۆ نموونە دروست، چەوت، سپی، سوور، گەورە، بچووک، ئەرێ، نا... دەستپێکی ئەم جۆرە پرسیارانە زۆر جار بە «کار»ە، بۆ نموونە: دەچیت بۆ... دەتەوێت... پێت خۆشە...؟ یان «ئاوەڵکار»ە: کەی... کوێ...؟. پرسیاری بەستراو پێچەوانەی «پرسیاری ڤەکری»یە.
بە ختی بەستراوه
کن.» به کچێک دەگوترێ خوازبێنی کەری نەبێ. «دەچمه سەر سوڵتانی، چلدانەی دەگرمەوه، بەختی خۆم و چاو جوانێ، به تاقی دەکەمەوه» «فولکلۆر» تێبــ.ینی: ئەم وشەیه له (ئاوێستا)دا به شێوەی ناوی مەفعوول «بەخته» بە مانای «بەشدراو. بڕیار دراو» هاتووه و له زمانی سانسکریتیدا بە شکڵ (پهەکعا) بە مانای شتێکی بەخشراو له هەندێ شوێنی ئاوێستاشدا شکڵی «بەغه، به غا» ی به مانای «بەش» وەرگرتووه. «تم: په: په.، یگد،، ج 2، ل-115، و معین، بورهان، ج1، ل-239» 2- «مج.» پەنا، داڵداده، تێبــ.ینی: یە کێک که بیەوێ کەسێکی دی له کارێک یا له ڕووداوێکدا کۆمەگی پێ بکا. یا بەلایەکی لێ وەدەر خا. پەنا دەباته بەر بە ختی ئەو کەسه. «بەختت بم.»، «خۆم خسته بەختی تۆ و تۆش کەیفی خۆته» ڕستەیێکن که لەو جووره کاتانەدا دەگووترێن، جار و باریش پەنا دەبرێته بەر بەختی کەسێکی تر لەلای کابرای مەبەست خۆشەویست بێ. «خۆم خسته بەختی بابت» ئەمه هەمووی لەوەڕا دێت که ئینسان «بەخت» ی وەکوو هێزێکی ئاگادار، بۆ خۆی داناوه که دەتوانێ هەموو شتێکی بە سەر بێنێ، جا بۆ ئەوەی «بەخت» ی خۆی له خۆی نەتۆرێنێ لەسەر خۆی بە پێویست دەزانێ ئەگەر یەکێک خۆی خسته بە ختییەوه، دەبێ ئیشەکەی هەرچی که بێت هەوڵ بدا بۆی جێ به جێ بکات.* ئیقباڵ، تاڵع، تاڵه چاره، شانس، نسیب، نگین. «بک.» سعوود..
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
هەڵبەستراو
وتاری درۆی ڕێکخراو
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
هەڵبەستراو
گۆڕێکە کە بەبەرد بەرز کرابێتەوە لە زەوی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
هەڵبەستراو
چەفتە و مشکی و هێندێ شتی ترە کە ڕیشووەکەی بادرابێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
هەڵبەستراو
هەڵبەستراو
توند و قایم کراو٬ قسەی سەربەخۆ٬ ریشووی بادراو.*