تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەراز
ووراز، خووگ، (فە) گوراز، خووک، خووگ، (دەر) وەراز، کەمێک لە گاجووت گچکەترەو کلکی کورتەو دووسمە، بەرازی مێ: دەڕ، مالۆس، ماویەبەراز، مەهوو، (فە) ساگەوان، بەرازی نێر: یەکانە. بەرازی کێوی، (باک) بەرازێ کەدی، بەرازی کەوی، (باک) بەرازی کووی، گورانە. جانەوەرێکی کەوی و کێوی و مل کورت و ئەستوورو بۆزە بە نێرەکەی یەکانەو بە مێیەکەی دەڕ یا مالۆس دەڵێن وەکوو سەگ بە جارێکی چووار پێنج کوودەڵەی دەبی، بەراز زۆر مێمڵی کشتوکاڵە بەتایبەتی مەرەزەو جۆو گەنمەشامی و زۆریش حەز لە بەهی و پیازو خووگانەی دەکات، هەر زەوێیکی زەلدارو یا زۆر ڕەق و پتەوبێ گاجووت نەتووانێ بیکێڵێ چەند دانە بەهی یا پیازە خووگانە لەو زەویدا لە چەند جێگەیەدا دەشارنەوە بەراز بە شووێن بۆنیدا دەگەڕێ تا دەیدۆزێتەوە هەموو زەویەکەی دەکێڵێ بە شفرەکانی و دەیانخوواو ئەو جار دەڕوات. قیتکایی سەری شاخانە. (خۆ) بازگە. (هەورا) قوتکە، لووتکە
بەرازا
ئێلێکی کوردی ناودارە هێندێکی لە کوردستانی سووریە لە ڕۆژهەڵاتی شاری حەلەبێیە بەشێکیشی لەناوچەی شاری ئەرزەرۆمە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەرازخۆر
تیرەیەکن لە قەراخ سیروان لە بەشی ئێراندا دادەنیشن
بەرازخۆر
«نت.، ست.» 1-کەسێکی گۆشتی بەراز بخوا. 2- لەقەبی عەشیرەتی قەڵخانییە که له مەڵبەندی کرمانشا دادەنیشن و تا ئێستاش گۆشتی بەراز دەخۆن.
بەرازخۆر
تیرەێیکی کوردە لە قەراخ سیروان لە بەستی کووێستانێدا دادەنیشن
بەرازه
[[به‌راز+5-ئه‌/1، ]]
«نت.» دوو ددانی گەورەیه که وڵاغی بەرزه پاش ئەو ی تەخت دەبێ و لە شیله پاک دەبێتەوه، لە تەمەنی 4- 6 ساڵیدا دەری دە کا.
بەرازۆ(باک)
بەرازی
هۆزێکی کوردە
بەرازی غەزریو
1- بەرازێکی ڕقی هەڵستابێ و هەرچی بێته پێشی پەلاماری بدا. 2- «کن.» ئادەمیزادی ڕق ئەستوور هەر پیش بخواتەوه.:: تەماشای هەر دەڵێی بەرازی غەزریوه.
بەرازی مێ
دەڕ، ماڵۆس، شفرەی نیە
بەرازی نێر
یەکانە، شفرەدار
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەرازە
شتێکە کە شتێکی تری پێ بەرز بکرێتەوە (ز)
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەرازە
دوو دانی گەورەیە بەرزە وڵاخ لە شەش ساڵیدا دەری دەکات
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەرازە
چەند دارێکە دەخرێتە بن بەرداشی ژێرووی ئاشەوە (ز)
بەرازە
کەڵپی یەکسم کە لە شەش ساڵیا دێت
دارێ کە بەرداشی پێ بەرز دەکەنەوە
مڵغە، لۆسە، باری
کاریتە
قایشی جووت لە شووڵی بادراو
بەرازە(دەر)
دارێکە وەبەر چتی قورس بدرێت وەکوو بەرازەی ئاشی. (دزە) مرخە. ددانێکی ئێسترێیە، کەڵبە. (باڵە) داری سوواندە. گورگەی خانوو. نوێل، چل مێردە: بازناوی ئاش، کە پێی ئاشی پێ بەرز دەکرێتەوە. دووددانی گەورەو بەرزە ووڵاخ لەشەش ساڵیدا دەری دەکات. چەند دارێکیشە دەخرێتە بن بەرداشی ژێرەوەی ئاش. (زا) هەرچتێک، کە چتێکی تری پێ بەرز کرێتەوە بەرازەی پێ دەڵێن
بەرازەوان
[به‌راز/1+3-ئه/2+وان]]
«نت.» ئەو کەسەیه که دەچێته بەر ڕەوەی بەرازان. شوانی بەرازان:: شێخی سەنعان حەوت ساڵی بەرازەوانی کرد.