تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرۆژوو
مانگرتوولە خواردن لە ڕۆژدا
بەرۆژوو
«ست.» حاڵی ئینسانێکی به پێی ڕێ و شوێنێ که ئیسلامەتی دایناوه له بەره بەیانیەوه تا ڕژاوا هیچ ناخوا و ناخواتەوه.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەرۆک
بەرۆک
[[ به‌ر/2 + ئۆك /2]]
«نت.» پێشەوەی کەوا یا کراس له حاستی مل ڕا تا دەگاته نیوەی سینگ. ئەوەەو ند ی له کراسی کوردیدا به «یەخه» دادەندرێ. هس.: «بک.» بەریک «= گیرفان» .* یەخه.
بەرۆک
ئێخە، یاخە، یەقە، یەخە، (باد) بەریک، بەرووک. (باد) گیرفان. توربین، توورەکە._ی ئەسپی: بەرسینگە، بەنێکە یا قیشێکە بە جل و زینەوە لە بەرسینگی ووڵاخی قایم دەکرێت
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەرۆک بەردان
بریتییە لە وازهێنانی یەکێک لە یەکێک
بەرۆک بەردان
«مست. مت.» واز له کەسێ هێنان شەڕ لە یەکێ لادان. دەست له کەسێ هەڵگرتن «سەد جارم گوت تۆم ناوێ، ئیتر بەسیه و پێی ناوێ،. بەرده، بەرده، بەرده! دەبڕۆ بەرۆکم بەرده» «فولکلۆر». * یەخەبەردان.
بەرۆک بەردان
بریتییە لە دەست لێک بەردان، وازهێنانی یەکێک لە یەکێکی