تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئابووری
ئابووری
«تتـ.»، «نا.» - چاوەدێری ڕاگرتنی ڕێک و پێکی داهات و خەرجی ماڵ، ئیدارە و دەوڵەت. ئیقتیساد. تێبــ. - نازانم ئەو وشەیە لە کوێڕا هاتووە و چۆن داتاشراوە، بەڵام ئەوەندە بڵاو بۆتەوە، بەم مەعنایە جێگای خۆی کردۆتەوە.
بەربووری
پیشبینی
بەربووری
پێش بینی، خەبەر دان لەڕونەداو
بەربووری(باک)
تابووری پێنجەم
لە زاراوەی سیاسیدا بریتیە لە دەستوپێوەن و سیخوڕەکانی وەڵاتێک لە وەڵاتێکی دیکە، یان دارودەستەی گرووپێکی نەیاری دەەوڵەت لەناو دەزگە دەوڵەتیەکاندا. ئەم زاراوە یەکەم جار لە شەڕە ناوخۆییەکانی ئسپانیا (39ــ 1936) هاتە ئاراوە: لەو کاتەدا کە فرانکۆ فەرماندەی سوپای دژە کۆمار، بە چوار تابور هێرشی بردە سەر مەدرید، هاوکات بڕیار بوو گرووپێکی دیکە دزە بکەنە ئەم شارە و لەناوەوە هێرشبەرنە سەر هێزەکانی پاڕاستنی شارەکە. ئەم گرووپەیان بە «تابوری پێنجەم» لە قەڵەم دا. ئەمڕۆکە ئەم زاراوە بۆ ناوبردەکردنی خەیانەتکاران و دەستوپێوەنی دوژمن لەناو حیزب، ڕێکخراوە یان وەڵاتێک بەکار دەبرێت.
تابووری پێنجەم
ستون پنجم
تابووری پێنجەم
Fifth column
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
تەنبووری
کاکۆڵی پیاو
تەنبووری
کاکۆڵی پیاوان
دەستبووری
پرحرف بیکاره
دەستبووری
قسەزلی پێک نەهێن، دەم هەراشی بێکار
دەستبووری
کەسێکە کەهەرقسەی هەبێ وکردەوەی نەبێ.
سەبووری
صبوری
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
عەبووری
پارچەیەکی ئاوریشمە دەبەسترێ بە سەرەوە