تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بنکۆڵ
لە بنەوە هەڵکەندنی دیوار بۆ ڕووخانی
دانەوەی بنی ڕەز و تووتن بۆ بەهێز بوونی
بنکۆڵ
«نا.»، «مک.» تم: بنکۆڵ کردن.
بنکۆڵ کردن
[[بن/4كۆڵ «كۆڵیین» +كردن]]
«مست. مت.»، «مک.» 1-کۆڵینەوه و هەڵکۆڵینی بنی شتێ «دار، دیوار....» به نیازی هاسان کردنی خستن و ڕووخاندنی. 2- «مج.» کنەکردن و پیلان گێڕان دژی کەسێ یا هەیئەتێکی کۆمەڵایەتی، به شێوەیەکی ئەوتۆ تا بەخۆی دەزانێ پرزەی بڕابێ. *«سیم.، سن.» بنکەن، بنکەند «کردن» .