تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بشێوی
بشێویخوازی
آنارشیسم - سروری ستیزی
بشێویخوازی
لە زمانی یۆنانیدا بە واتای بێسەروەرییە. بەڵام لە زاراوەی سیاسی بە ڕێبازێک دەگوترێ کە حەز بە داڕمانی دەوڵەت ئەکا و جێگیرکردنی ئەنجومەنی ئازاد و هاوکاریی ئارەزومەندانەی تاک و گرووپەکانە لە جێی دەوڵەت.
بن بونیادی بشێویخوازی، لەسەر دوژمنی کردن لەگەڵ دەوڵەت پابەندە و هەر چەشنە دەسەڵاتێکی ڕێکخراوەیی ئایینی و کۆمەڵایەتیش بە ناڕەوا دەزانێ. ئەم ڕێبازە، یاسا دەوڵەتییەکان بە سەرچاوەی داگیرکاریی و وەیشوومیی کۆمەڵایەتی دەزانێ و بەم بۆنەوە خوازیاری لەناوچوونی تەواوی دەوڵەتەکانە. کەواتە ئەکرێ بڵێین لایەنگرانی ئەم فیکرە بە چەشنێک، لە شوێن سڕینەوەی دەوڵەت لە کۆمەڵگەدان.
بشێوەخوازان، بە پێچەوانەی ئەوەیکە تا ئێستە دەنگی داوەتەوە، ئاژاوەگێڕ یان هەرکی بەهەرکیخواز نین و ناخوازن کۆمەڵگە، بێسەرەوبەرە و پاشاگەردانی بێت بەڵکوو بیر لە سیستەمێک دەکەنەوە کە بەرەنجامی هاوکاری ئارەزوومەندانە بێت کە باشترین شێوازەکەی دامەزرانی گرووپی ئۆتۆنۆمییە. چونکە زاتی ئینسان بە کۆمەڵەکی دەزانن. «ئێلیزا ڕیکۆلز» (1830- 1905)، ئاناڕشیستی فەرەنسی دەڵێ: «ئامانجی ئێمە، ژیانی بێدەوڵەت و بێ قانوونە» . بشێویخوازەکان پێیان وایە گەڕیانی سیستەمی ئابووری، لە کۆمەڵگەیەکی ئازاد و ئارەزومەندانەدا باشتر دەگونجێ چونکە ئەو شتەی کە ئەمڕۆ دەوڵەت بە زەبر و زەنگ ئەنجامی ئەدا، خەڵکانی ئارەزوومەند باشتر بەڕێوەی دەبەن و پێویست بە بەرتەسککردنەوەی هەرێمی تاکەکەس ناکات. چونکە مرۆڤ لە زاتی خۆیدا بە حەزێکی ئازادانە ڕێز بۆ مافی تاک قاییلە.
بشێویخوازەکان بە هەر ڕێبازێکیانەوە (ڕیفۆرمیست، کۆمۆنیست یان تاکپەرست) هەمویان لەسەر ڕووخاندنی هەرچەشنە دەوڵەتێک هاودەنگن و دیموکراسیش بە ئیستبدادی زۆرینە دەزانن کە بە دەگمەن لە ئیستبدادی سوڵتانی بێ قڕەترە. «پرۆدۆن» دەڵێ: «دەوڵەتەکان شەللاقی خواکانن» .
کۆنگرەی نێونەتەوەیی ئانارشیستەکانی جیهان، لە ساڵانی 1877و 1907 پێکهات بەڵام هیچ کاتێک نەیانتوانی ڕێکخراوەیەکی هەمیشەیی دامەزرێنن. سەندیکالیزم کە یەکێک لە لقەکانی ئانارشیزمە لە هەندێ لە وەڵاتانی ئەوروپی و ئەمەریکای لاتین تەشەنەی سەندووە. لقێکی دیکە لە جووڵانەوەی ئانارشیستی لە سۆڤیەت بە ناوی نیهیلیزم*چالاکی بووە.
بشێوێنی
آشوب
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بشێوە
بشێوە
آشوب
سەرچاوە: شیرینی نوێ
تَبشير
تبلیغ البُشری / هەواڵی خۆشی گەیاندن. مژدە.
سەرچاوە: شیرینی نوێ
تَعَرُّف بِشَخص
حُصُول المَعرِفَة. تَعارُف / ناسین. یەکتری ناسین.
سەرچاوە: شیرینی نوێ
تَعَلَّق بَشَعرَةٍ
مُتَعَلِق بشعره / بە موویەک بەنگە. بە موویەک خۆی گرتووە.
سەرچاوە: شیرینی نوێ
تَقَدَّم (باستدعاء. بدعوى. بشكر. بشكوى. بطلب
بڕوانە الخ) / بڕوانە قَدَّمَ.
سەرچاوە: شیرینی نوێ
تَلَطَّخ بِشَرّ
فَعَلَهُ / تووش بوو. تێوەگلا. شەڕبوو بە تووشیەوە. خراپە بوو بە کوڵکیەوە.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
شاخ¬بشاخ
[ص.مر ]
(شاخ¬بیشاخ - axbişaxş)
جۆراو جۆر، شە¬ڕەقۆچ، پێکدا هەڵشاخانی دوو که-س.¬
سەرچاوە: شیرینی نوێ
شَرطَ أن. بِشَرط أن. على شط ان
بەمەرج. بەمەرجێک.