تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



لیبرالیزمی نوێ
لایەنگرییەکی نوێ لە ئەندێشەی سیاسی و ئابووری ڕۆژئاوایە کە لە دەیەی 1960 بە ئاوێتەکردنی ڕێبازی سیاسی لیبرالی و گەشەی ئابووری هاتە ئاراوە. لیبرالیزمی نوێ لە ڕاستیدا بەرتەکێک بوو لە بەرانبەر سەرهەڵدانی دەوڵەتی خۆشگوزەرانی کە لە پاش قەیرانی نێوان دوو شەڕی گەورەی جیهانی، بە تایبەت لە دوای شەڕی دووهەمی جیهانی هاتە ئاراوە. لیبرالیزمی نوێ زەمینەی فیکری سیاسەتە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی هەندێ لە وەڵاتانی ڕۆژاوایی بە دژی پێکهاتەی دەوڵەتی خۆشگوزەرانی و دەستێوەردانی دەوڵەت لە ئابووری و سۆشیالیزمی حیزبە کرێکارییەکان لە سیستەمی سەرمایەداری پێکهێنا. ئەم قوتابخانە ئەگەرچی لە بابەت ژێرخانی فیکرییەوە لە ناواخنی بزاوتی فیکری لیبرالیزمی کۆندا جێگیردەبێت بەڵام لە هەندێ لایەنەوە بیرۆکەیەکی نوێ لە ئەژمار دێت.
لیبرالیزمی نوێ، لە بەستێنی ئەندێشەی سیاسیدا لە بەرانبەر پەرەپێدان بە دامودەزگەی دەوڵەت ڕاوەستاوە و هەندێ لە ئاواتەکانی لیبرالیزمی کلاسیکی لەمەڕ سنووردارکردنی ڕەخنەکردنی دەوڵەت هێناوەتەدی. ئەم ڕێبازە خوازیاری کەمکردنەوەی خەرج وبەرجی دەوڵەتە بۆ دابەزینی ڕێژەی هەڵامسان چونکە لەم ڕوانگەوە هەڵامسان دوژمنی سەرەکی لە ئەژمار دێت. لایەنگرانی ئەم ڕێبازە بەرانبەر دەستێوەردانی دەوڵەت لە ئابوور و کاروباری کۆمەڵگەدا بەتوندی ڕەخنە ئەگرن و هەندێ بیرۆکەی نوێباویان لەمەڕ ئازادی تاکەکەس و کەمکردنەوەی ڕۆڵی دەوڵەت تا نزمترین ئاستی گونجاو و پێداچوونەوە بە ئەرکە سوننەتییەکانی حکوومەتدا ئاڕاستە کردووە.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
لیبرالیسم
[ا.فر ]
(لیبیرالیسم - lîbiralîsm)
ڕێبازی ئازادیخوازی، لیبرالیزم.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
لێبردن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
لێبردن
بریتییە لە هەڵخەڵەتاندنی یەکێک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
لێوبردن بەدەما
بریتییە لە تووڕەبوون بەجۆرێک کە لە عەزرەتدا لێو بەرێ بەدەمدا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
لە خشتەبردن
بریتییە لە هەڵخەڵەتاندن و لە ڕێ دەرکردنی یەکێک
لەبری
به عوض، بجای
لەبری
لەجیاتی. (هەورا.): جیای
لەبرێتی
بجای
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
لەبرەچوون
زۆر برژانی هێلکە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
لەبرەچوون
زۆر سوورەوەبوونی (کڵ) بەجورێک کە زۆر لە ئاندازەی خۆی تێپەڕیبێ
لەتربردن
تلوخوردن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
لەتربردن
لەجێگەدەربردن
لەجێگەدەربردن
ترازاندنی جومگە لە جێگەی خۆی.