تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باوبژ
تۆز و غومار، تۆز و خۆڵ، غومارێ کە با دەیهێنێ
قۆڕەی زگ و تڕ و تس
باوبژ
[[٣-با/١+و+بژ؟]]
«نت» بایەکی تۆز و خۆڵی د ەگە ڵ بێ.
باوبژ
_ی نێوزگ: مڵەما، بایەکە لە ناو زگێدا قۆڕەقۆڕێ بکا
باوبژ له زگی خۆ دەرکردن
«کن» تووڕ بوون و هەڕەشه و گوڕەشه کردنی بەقسه:: لێیگەڕێن با هەر چی باوبژی لەزگی دایه دەری کا. تێبــ.- ئەم کینایەیە له لەئەسڵا بە مانای «تڕ کەندن» ه «تم:٣- با/٣» بەڵام ئێستا ئەم مانایەی لەدەست داوه و تەنیا بۆ بە سووک حیساب کردنی کەسێک بەکار دێت، هەروەکوو هەڕەشە و گوڕەشەکانی به «تڕکەندن» دابێنن.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
باوبژە
بایەکە کە لەناو سکدا قۆڕەقۆڕ بکا