تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



نێوتۆژکەی گفتوگۆبار
conversational implicature, نێوتۆژکەیەکە: ئاخێوەر لە دەربڕینەکەدا ئاماژەی پێ دەدات بەشێکە لە ماکی دەربڕینەکە، بەڵام بەشدار نییە لە دەربڕینی پاتەوپاتی ڕاستەوخۆ و هەروەها کۆدڕێژ نەکراوە بەو واتا زمانەکییەی لە دەربڕینەکەدا هەیە نموونە، پرسیارێک دەڵێت: «چۆکلادێکت نییە؟» وەڵام: «من شیرینی ناخۆم». بەڵام مەبەستی وەڵامەکە باسێکی دیکەیە: «نا، چۆکلادم نییە». ئەمە نێوتۆژکەی سەربە گفتوگۆیە، گفتوگۆبارە. سەرچاوە: https://doi.org/10.1093/acrefore/9780199384655.013.205
نەبار
نالەبار
ئیشکەساڵ: لە چاوا نم نەما بۆ گریە نۆرەی سەجدە بەردەریە / سیاساڵم نەبارە نوێژی ئیستیسقا نەکەم چبکەم؟ «مەحوی»
نەخواربار
(باک.): نەخواردەنی
نەڕۆنەبار
غیرقابل دیدن
جای گمان
نەڕۆنەبار
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
نەیزەبار
کەسێکە کە نێزە باش بەکار بهێنێ لە جەنگدا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
هاتنەبەربار
بریتییە لە ڕامبوون و سەر نەرمبوونی یەکێک بۆ کارێک
هاتنەبەربار
هاتنەبەربار
١-ڕام بوونی وڵاغ بۆ بارهەڵگرتن. ٢-گوێ لە مست بوونی کەسێک، مل کەچی کردنی یەکێک بۆ فەرمان.
هاو-هێمابار
isosemiotic, جۆرێکە لە تەرجەمە هەمان کەناڵەکانی سەرشار بەکار دەهێنیت بۆ ڕاگەیاندنی واتا.